KDC

لە کازاخستان مەراسیمێک بۆ یادی کۆمەڵکوژیی شەنگال ڕێکخرا

ئەمڕۆ لە شاری ئالماتی کازاخستان، مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی 11ئەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شەنگال بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەکە لە هۆتێل پلازا ئالماتی ئەنجامدرا.

لە مەراسیمەکەدا عەزیزێ زیۆ بەدرخان سەرۆکی یەکێتیی کوردانی کازاخستان، جەمالێ ئێلی ئیبراهیمۆڤ خاوەنی هۆتێل پلازا ئالماتی، ئاگالیێ نیاز ئیبراهیمۆڤ، ئیبراهیمێ فلێت مامێدۆڤ و مورادێ فلێت شامیلۆڤ جێگرانی سەرۆکی کۆمەڵەی بێربانگ، سارتیفێ لەتیف عەلیێڤ سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانی، جەمیلە سڵێمان بابایێڤا سەرۆکی لیژنەی ئافرەتان، گولنارا عەلی عەلیێڤا سەرۆکی لیژنەی ڕۆشنبیریی کۆمەڵەکە و ئەسمەرا جەمال شانیدزێ جێگری سەرۆکی لیژنەکە، ئارزو عەلی مامێد ئۆغڵی جێگری سەرۆکی لیژنەی ئافرەتان، ئێدوارد مامێد سولەیمانۆڤ چالاکوان، و نوێنەرانی ڕەوەندی کوردی ئێزدی لە کازاخستان؛ داوودێ جەلیل سلۆیان و میرابێ تەنگیز ڕاشۆێڤ سەبارەت بە کارەساتی شەنگال قسەیان کرد.

عەزیزێ زیۆ بەدرخان، سەرۆکی کۆمەڵەی کوردانی کازاخستان ڕایگەیاند کە کۆمەڵکوژیی شەنگال کاریگەرییەکی زۆر خراپی لەسەر تەواوی کوردان و بەتایبەت کۆمەڵگەی کوردی ئێزدی دروست کردووە. بۆ کوردانی کازاخستان، ئەم ڕۆژە مێژوویەکی خەمناکە و ئەمڕۆ بە ڕێزەوە یادی قوربانییان دەکەینەوە.

چالاکییەکە بە خولەکێک بێدەنگی دەستی پێکرد. ئوتارخێنانی سەرەکی گولنارا عەلی و ئارزویێ عەلی بوون، کە وەک پارێزەر هەڵسەنگاندنێکی یاساییان بۆ ڕووداوە مێژووییەکە پێشکەش کرد. کەسایەتییە ناسراوەکانی وەک ئەسکەرێ بۆییک، تۆسنێ ڕەشید و شێخ مراز لە ڕێگەی ڤیدیۆ-کۆنفرانسەوە بەشدارییان کرد.

ئەمڕۆ 11 ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدیدا تێدەپەڕێت، کە لە شەنگال لەسەر دەستی داعش زیاتر لە 5 هەزار کوردی ئێزدی کوژران. هەزاران ژن و منداڵ بە دیل گیران و ڕفێندران و سەدان هەزار کەسیش ئاوارە بوون.

هەروەها بەهۆی شەڕەوە، سەدا 80ی شار و گوندەکانی شەنگال وێران بوون. هەزاران کوردی ئێزدی بۆ ڕزگارکردنی گیانیان لەو ڕێکخراوە دڕندەیە، پەنایان بۆ چیای شەنگال و ناوچەکانی تری باشوور و ڕۆژاوای کوردستان برد. تا ئێستاش هەزاران کوردی ئێزدی لە کەمپەکاندا دەژین.

لەسەر ناوی کۆمەڵەی بەربانگ سوپاسی قووڵی خۆمان ئاراستەی کاک جەمالێ عەلی ئیبراهیمۆڤ دەکەین بۆ پشتگیرییەکانی لە ڕێکخستنی ئەم چالاکییەدا.

سەرچاوە: یەکێتیی کوردانی کازاخستان (بەربانگ)

___

ئۆکرانیا ڕێککەوتنی سەرەتایی بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی لە شاری ماریۆپۆل ڕاگەیاند

Harmn

دەسبەسەرکردنی ئەندامێکی مەکتەبی قورئان و کارمەندی فێرکردن و فێرخوازی ناوچەی ۱ی سنە

KDC

شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەڕلەمانی سویدیان کرد

Harmn