KDC

سەرۆکی فەرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

بڕیارە هەفتەی دابێت، سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، هەفتەی دابێت سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە، ماکرۆن وەک یەکەم سەرۆک و وڵاتەکەیشی وەک یەکەم وڵات، لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەر، ئەو ئابڵۆقەیەی خرابووە سەر هەرێمی کوردستان، لە رێککەوتی ٢ی١٢ی٢٠١٧  ئابڵۆقەکەی سەر هەرێمی شکاند و پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ئەوکاتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە کۆشکی ئیلیزێ کرد، هاوکات لە کۆنگرەیەکی هاوبەشی رۆژنامەوانیشدا، رایگەیاند، ئەو گرینگی بە مافی گەلی کوردستان لە عێراق دەدات و، هەوڵیش دەدات، کە دیالۆگێکی بونیاتنەر وسەرکەوتوو لە نێوان ئیدارەی هەولێر و بەغدا دەستەبەر بکات.

___

ئەڵمانیا: بەرپرسی ناوەندی بەرلین بەشداری کۆنفرانسێکی تایبەت بە کورد دەکات

Harmn

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا: ئامۆژگاری پوتین دەکەم لە لێواری ئۆکرانیا دووربکەوێتەوە

KDC

یارییەکانی ئەمڕۆ

Harmn