KDC

هێرشێکی تاڵیبان بۆ سەر پەنجشیر تێکدەشکێت

بزووەتنەوەی تاڵیبان، لە یەکەم رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ چەکدارانی بەرەی بەرگریی نیشتمانی، شکستی هێنا و کوژراو و بریندار و دیلیشی کەوتنە دەست پەنجشیر.

سکای نیوز، بڵاویکردووەتەوە کە شەوی رابردوو، چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان، هێرشیان کردووەتە سەر پەنجشیر، کە لە ژێر فەرماندەیی ئەحمەد مەسعوود، کوڕی سەرکردەی تیرۆرکراوی ئەفغانی، ئەحمەد شا مەسعوودە، بەڵام هێرشەکەی تاڵیبان تووشی شکست هاتووە و 30 کوژراو و 15 بریندار و ژمارەیەک دیلیشی بەجێماون، ئەمە جگە لەوەی چەندین کەلوپەلی سەربازی و جەنگیشی کەوتوونەتە دەست چەکدارانی بەرەی بەرگریی نیشتمانی پەنجشیر.

___

ناوەندی سوید کۆنفرانسێکی لەسەر پەیماننامەی لۆزان ساز دا

Harmn

خانمە چالاکوانێکی دیکەی کورد سزای بەندکردنی دەدرێت

KDC

دوو هاووڵاتی کورد لە گرتووخانەی ئیتڵاعاتەوە گوازرانەوە

KDC