KDC

تورکیا گوندەکانی شەهبا و تەلتەمری رۆژئاوای کوردستان تۆپباران دەکات

تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە، لە چەند کاتێکی جیاوازدا، گوندەکانی شەهبا و تەلتەمریان لە رۆژئاوای کوردستان تۆپبارانکرد.

میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، بڵاویانکردەوە بەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە، گوندی دردارایان لە باکوور و رۆژئاوای ناوچەی تەل تەمری رۆژئاوای کوردستان بۆردومان کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە شەوی رابردووش بەهەمان شێوە، ئەو گوندە لەلایەن تورکیا و ئەو گرووپانەوە تۆپبارانکرا.

لە لایەکی دیکەوە، هەر شەوی رابردوو، تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی، گوندەکانی عەین دەقنە و بەلونی ناوچەی شەهبایان تۆپبارانکرد، بەپێی زانیارییەکان دەیان تۆپ ئاڕاستەی ئەو گوندە کراون

___

وڵاتانی ڕۆژئاوا کۆبوونەوەی لوتکەی مانگانە بۆ هاوکاریکردنی ئۆکرانیا پەسەند دەکەن

Harmn

ئەمەریکا پابەندە بە هاوکاریکردن ویارمەتیدانی تایوان ،تا بەرگری لەخۆی بکات

KDC

پۆلیسی ئەمریکا خاوەنی بارهەڵگرە بۆمبڕێژکراوەکەی نزیک کاپیتۆل دەستگیر دەکات

KDC