KDC

ئیسرائیل:-بەفەرمی باڵوێزخانەی لە مەنامە دەکاتەوە


سۆران حەسەن….
ئەمڕۆ پێنج شەممە ئیسرائیل بەفەرمی باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە بەحرێن دەکاتەوە
کە ئەمەش بەشێکە لە ڕێکەوتنی ئیبراهیم بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندیە ئابوری ،سیاسی و بازرگانییە لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی
بۆئەم مەبەستە یایر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل گەیشتە بەحرەین تا باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لەمەنامەی پایتەخت بکاتەوە

ئەمە بە یەکەمین سەردانی وەزیرێکی ئیسرائیلە بۆ شانشینی بەحرەین دادەنرێت ، و بەشێکە لە ڕێکەوتنامەی ئیبراهیم کە بە ئاگاداری و سەرپەرشتی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا کراوە ،لە بارەی پەیوەندی ئاسایکردنەوەی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ وڵاتی ئیسرائیل
ئەمەو میدیاکانی ئیسرائیل بەگرنگیەوە باسیان لەسەردانی لاپیدو هاوتابەحرەینەکەی عەبدول لەتیف ئەلزیانی کرد ,کەزجیرەیەک ڕێکەوتنامەی بازرگانی و ئابوری سیاسی لەنێوانیاندا واژوو دەکرێت
جێی ئاماژەیە پێشتر هەر لە چوارچێوەی پەیوەندیەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی هەریەکە لە ئیمارات و مەغریب و سودان ئاسیبوونەتەوە
سەرچاوە:-
BBC

___

زیلینسکی:نەسەپاندنی ناوچەی دژە فڕین هەڵکردنی گڵۆپی سەوزە بۆ ڕووسیا

nusar1

لەسەر ئاشکراکردنی ناوی دەستدرێژیکران بۆ سەر ئافرەتان، نارنجۆک هەڵدەدرێتە ماڵی باوکی چالاکوانێکەوە

KDC

پلاندانانی عێراق دوو تاقیکردنەوە لەسەر چۆنیەتی سەرژمێری ئەنجام دەدا

KDC