KDC

ئیسرائیل 65 عەرەبی بازرگانی نایاسایی چەک دەستگیر دەکات

پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند، کە 65 هاووڵاتی عەرەبی ئیسرائیلی بە گومانی تێوەگلان لە بازرگانیەکی نایاسایی چەکدا دەستگیر کرد، ئەوەشیان بە گەورەترین ئۆپەراسیۆن وێنا کرد.

گومان لێکراوەکان بە شێوەیەکی سەرەکی خەڵکی باکووری ئیسرائیلن و، هەندێکیشیان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی قودسن.

پۆلیسی ئیسرائیل تاوانبارێکی پێشووی وەک بریکارێکی نهێنی لە نێو ئەو باندەدا چاندووە، کە سەرکەوتوو بووە لە ئەنجامدانی مامەڵە لەگەڵ ئەو کەسانەی دەستیان هەبووە و دەیان چەکیان کڕیوە، لەوانە 25 چەکی هێرشبەری M16 و موشەکی دژە تانک.

حکوومەتی ئیسرائیل بەڵێنیدا، کە ئەو شەپۆلە تاوانانە چارە بکات، کە بە “کوشندە لە کۆمەڵگادا” ناوی بردووە.

___

گەنجێکی کورد لە سێدارەدەدرێت

KDC

هۆکارەکانی نەبوونی ئۆپۆزسیۆن لە عێراقد

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پیرۆزبایی جەژنی رۆژووی ئێزی لە خوشک و برا کوردە ئێزدییەکان دەکات

KDC