KDC

سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور لە تەمەنی 90ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

میدیاکانی کۆریای باشوور ئەمڕۆ سێشەممە، بڵاویانکردەوە، کە چون دۆ-هوان، سەرۆکی پێشووی کۆریای باشوور لە تەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی یۆنهاپ، چون دۆ، جۆرێک لە شێرپەنجەی خوێنی هەبووە و دوا هەناسەی لە ماڵەکەی خۆیدا لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشووردا.

چون کە فەرماندەیەکی سەربازی پێشوو بوو، لە ساڵی 1980دا پێشەنگایەتی کۆمەڵکوژی خۆپیشاندەرانی پرۆدیموکراسیی کرد و، زیاتر لە 200 کەسی کوشت و هەزار و 800 کەسی دیکەش تێیاندا بریندار بوون.

لە ساڵی 1996 بە تاوانی خیانەت، تاوانبار کرا و بە زیندانی هەتاهەتایی سزا درا، بەڵام ساڵی رابردوو بەر لێبوردنی گشتی کەوت.

___

لە پێناو جارێکی دیکە دەرچوونەوەی ئەردۆغان هەوڵی دەستکاری دەستوور دەدرێت

KDC

یەکێتی ئەوروپا مافی مانەوەی سێ ساڵە بە ئاوارەکانی ئۆکرانیا دەدات

Harmn

بە سەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن کۆمیتەی بەڕێوەبەری لەگەڵ ڕێکخراوەکانی شاری لیوڤن کۆبوونەوە

Harmn