KDC

کۆمپانیاییەکی فینلاندی ئامێرێک لە ڕێگەی فوولێکردنەوە بۆفەحسی کۆرۆنا دروست دەکات.

کۆمپانیای Deep Sensing Algorithms کورتکراوەی (DSA) ئامێرێک لە ڕێگەی فوولێکردنەوە بۆ فەحسی کۆرۆنا دروست کردوە کە دەرئەنجامەکەی لە مەودای 45 چرکە دەردەکەوێت. دوای دوو خولەک دەتواندرێت کەسێتری پێ فەحس بکرێت. شایەنی باسە ئەم ئامێرە دەتوانێت ئەو کەسانەیش پێ فەحس بکرێت کە هیچ دیاردەیەکی پەتای کۆرۆنایان نەبێت.

ئامێرەکە لە گەڵ ئەپلیکەیشنی مۆبایل ئیش دەکات. هەروەها ئیزنی فرۆشتنی لە یەکێتی ئورووپا وەرگرتوە. سەرۆکی کۆمپانیاکە دەڵێت ئەم ئامێرە دەتوانێت ڕەوش لە جیهاندا بگۆڕێت . جێگەی باسە هەر شتێک لە لایەن فینلاندەوە دروست بکرێت لە جیهاندا بەوپەڕی سەرەنجەوە دەیکڕن و باوەڕیان پێیەتی کە کواڵێتێکی بەززی هەیە.

وەرگیراوە لە iltasanomat

___

لە سەرانسەری دونیا ژمارەی تووشبووانی کۆڤید-19 . 298 ملیۆن و 289 هەزاری تێپەڕاند

KDC

ڕیزبەندی خولی یانەکانی ئەورووپا

KDC

کلاسیکۆ

nusar1