KDC

٭بیرتەکەم٭

کێ هێندەی من
تامەزرۆی وێنەیەکە
نیگا و خەندەی میهرەبانیت ببینێ ؟
ئاخر کێ شاری لە لا چۆڵەوانییە و
بە دڵیش هەر لەگەڵ تۆ ڕێ دەکا ؟!
نازانم تۆ کەی هاتووی
تا ڕۆیشتبی … !؟
خۆ بە خۆم دەڵێم
ناکرێ هەموو فڕینێک جێهێشتن بێ
نا نا هەرگیز هەموو تەنها ڕێ بڕینێ
ناوی تەنیایی نییە
کوا ئینسان بە تەنها دەژی
ئەوە نییە لەگەڵ یادی تۆ ڕاهاتووم
مادام هەناسە دەدەم
تۆ هەروای لەبەرچاوم
نازانم خۆم کێم
بەڵام دەزانم
زوو زوو
لە خەیاڵەوە
نامەیەکم پێ دەگات
نووسراوە “بیرتەکەم” … !

سەروەت تۆفیق

___

مووچەی ساڵانەی کارمەندانی فەیسبووک بڵاو دەکرێتەوە

KDC

کلاسیکۆی جیهان

KDC

نەمسا بەرەو داخستنی تەواو وڤاکسینی ناچاری بۆ هەموان دەبێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW