KDC

کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و چۆنیەتی خۆپارێزی

پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبنەوە، ئەمەش کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر تەندروستیمان دەبێت و پێویستە لەم وەرزەدا و بە تایبەت لە کاتەکانی رۆژدا بە شێوەیەکی گونجاو خۆمان لە کاریگەرییەکانی تینی گەرما و تیشکی خۆر بپارێزین.

چەند رێنماییەک بۆ خۆپاراستن لە تینی گەرما و تیشکی خۆر:
1- پێویستە سپراکانی بۆن، چەرخ، خواردنەوە گازییەکان، دەبەی ئاو و پاترییەکان لەناو ئۆتۆمبێل جێنەهێڵدرێن. جامی ئۆتۆمبێل بەشێوەیەکی کەم بهێنرێتە خوارەوە. تێکردنی سووتەمەنی لە شەودا بکرێت. گەشتەکان بە ئۆتۆمبێل لە کاتە گەرمەکانی رۆژدا نەکرێن. نابێت هەوای تایەکان بەتەواوەتی پڕ بکرێت بەتایبەتی لە کاتی گەشتکردندا.
2- بە هیچ جۆرێک منداڵ لەناو ئوتومبێل جێ مەهێڵن، هەوڵ بدەن ئۆتۆمبێل لەکاتی راوەستان و کوژانەوەیدا دابپۆشن.
3- زۆر خواردنەوەی ئاو و شلەمەنییە جیاوازەکان بەتایبەتی لەکاتی بەرکەوتن بە تیشکی خۆر.
4- خۆبەدوورگرتن لە بەرکەوتنی راستەوخۆ بە تیشکی خۆر لە کاتژمێرەکانی 10ی بەیانی تاکوو 3ی پاش نیوەڕۆ.
5- لەسەرکردنی کڵاو یان هەڵگرتنی سەیوان لەکاتی بەرکەوتنی راستەوخۆ لەگەڵ تیشکی خۆر.
6- نابێت بوتڵی گازی ماڵان لە شوێنە گەرمەکان و لەژێر تیشکی خۆر دابنرێت.
7- لەبەركردنی پۆشاكی رەنگ سپی یان كراوە، ئەم رەنگانە دەبێتە ھۆی كەمكردنەوەی كاریگەریی گەرما.

___

پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵی عێراق دوادەخرێت

KDC

هەفتەی ئاگرینی یارییەکانی تۆپی پێ ئەورووپی

KDC

لە ڕێگەی ئەم خواردنانەوە ئاسنى جەستەى منداڵەکەت زیاتر بکە

KDC