KDC

بۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت 74 دۆلاری تێپەڕاند

ئەمڕۆ سێشەممە 27ی تەممووز، جارێکی دیکە نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی کەمی بەخۆیەوە بینی و لەسەروو 74 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرامبەر 74 دۆلار و 79 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساس بەرامبەر 72 دۆلار و 9 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

کۆبوونەوەی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس لە ماوەی رابردوودا نا سەقامگیرییەکی تەواوی لە بەهای نەوتدا دروست کرد، بەتایبەتی دوای ئەوەی بڕی خستە بازاری نەوت زیادکرا، بەهای تەوت دابەزی بۆ خوار 65 دۆلار، و لە کاتی ئێستادا وردە وردە نرخەکەی بەرەو بەرزبوونەوە دەروات و وا پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ نرخەکەی بگاتە نزیکەی 100 دۆلار یاخود تێشیپەڕێنێت.

___

ئەو ڕۆژانەی

KDC

لە دوای ٤٠ ساڵییەوە ئەم تەواوکارە خۆراکییانە بخۆن

KDC

وەرزشکارێکی دێرینی سلێمانی کۆچی دوایی کرد

KDC