KDC

بەهارات رووبەڕووی شێرپەنجە دەبێتەوە

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە، ئەو ماددانەی لە پێکهاتەی بەهاراتی کاریدا هەن، دەتوانێت رووبەڕووی چەند جۆرێکی نەخۆشی شێرپەنجە بێتەوە و، یارمەتیدەربێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی تووشی شێرپەنجە بوون .

ماڵپەڕی سکای نیوز، ئەنجامی توێژینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە، کە باس لەوەدەکات، بەهاراتی کاری، بەشێوەی هاڕدراو، هاوکارە لە چارەسەرکردنی چەند جۆرێکی نەخۆشی شێرپەنجە.

بە گوێرەی توێژینەوەکە، کە لە زانکۆی کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە، بەهاراتی کاری وادەکات، گەشەی گرێی شێرپەنجەی مەمک و خوێن خاوبکاتەوە و بەوەش هاوکارە لە چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەدا.

زانایان لە توێژینەوەکەدا بڕێک بەهاراتی کارییان تێکەڵ بە باوترین دەرمانکردووە، کە دەدرێن بە تووشبووانی شێرپەنجە، ئەنجامەکەی ئەرێنی دەرچووە، ئاشکرابووە کە کاری، کاریگەری ئەرێنی لە چارەسەرکردنی ئەو کەسانەی تووشی شێرپەنجە بوون هەیە.

___

نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

KDC

شوێنەوارەکانی عێراق هەزانفرۆش دەکرێن

KDC

پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵی لە ھەولێر دەکرێتەوە

KDC