KDC

وەزارەتی تەندرووستی عێراق: مەترسی هاتنی شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنا هەیە

وەزارەتی تەندرووستی عێراق دەڵێ، پلانی ئەوەیان هەیە تا كۆتایی ئەمساڵ 20 ملیۆن هاووڵاتی بە ڤاكسینەكان بكوترێن، هۆشداریش لە هاتنی شەپۆلێكی دیکەی كۆرۆنا دەدا.

روبا فەلاح، ئەندامی تیمی پزیشكی راگەیاندنی پاڵپشت لە وەزارەتی تەندرووستی عێراق، رایگەیاند، داوا لە هاووڵاتییان دەكەن خۆیان بە ڤاكسینەكانی كۆرۆنا بكوتن، هەروەها ئەو ژمارانەی وەزارەتی تەندرووستی پلانی بۆ داناوە بگات، پێویستی بە هاوكاری هاووڵاتییان هەیە بەوەی كە ڤاكسین وەربگرن، وەزارەت پلانی هەیە تا كۆتایی ئەمساڵ 20 ملیۆن هاووڵاتی بكوترێت، چونكە شەپۆلێكی دیکەی كۆرۆنا بەڕێوەیە.

روبا فەلاح جەختی لەوەش كردووەتەوە، تا ئێستا 18%ی هاووڵاتییان ژەمی یەكەمی ڤاكسینیان وەرگرتووە، دەربڕینی ئەوەی عێراق بگاتە بەرگری بەكۆمەڵ، لە ئێستادا زۆر زووە، بەوپێیەی كاتێ ئەوە روودەدا، كە 50%ی هاووڵاتییان ڤاكسینەكان وەربگرن

___

ئەستێرەناسان چاودێری خاوبوونەوەی سەیر دەکەن لە خولانەوەی زەویدا

KDC

بۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت 74 دۆلاری تێپەڕاند

KDC

یارییەکانی ئەمڕۆی خولە نێوخۆییەکانی ئەوروپا 

KDC