KDC

منداڵانی خوار تەمەن 11 ساڵان بە فایزەر و بایۆنتیک بکوترێن بەرگرییان زیاد دەکات

هەردوو كۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێكی بەرهەمهێنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا، دەڵێن، ئەنجامەكانی تاقیكردنەوەكان بۆ منداڵان ئەرێنییە و بەرگرییەكی بەهێزی لە نێو منداڵانی تەمەن 5 ساڵان تا11 ساڵان درووست دەكا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی هاوبەشی هەردوو كۆمپانیای فایزەری ئەمەریكی و بایۆنتیكی ئەڵمانی بڵاویانكردۆتەوە، تێیدا هاتووە منداڵانی تەمەن 5 تا11 ساڵان، دەركەوتووە بەكارهێنانی ڤاكسینەكە بۆیان سەلامەتە و جەستەیان توانیویەتی دژە تەن لە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا درووست بكا.

___

وەرزش بەشێوەیەکی ڕێکخراو چی بە تەندروستی مرۆڤ دەبەخشێت ؟

KDC

یابان خەیاڵی کردە راستی و پاسکیلی فڕیوی درووستکرد

KDC

عێراق: دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بە ھاووڵاتییان نادرێت

KDC