KDC

بوونەوەری سێ چاو دەرکەوتنەوە

لە ولایه‌تی ئه‌ریزۆنای ئه‌مەریكا بوونه‌وه‌ری خاوەن سێ چاوی وه‌ك ئه‌وانەی،‌ كه‌ له‌ چاخه‌كانی پێش مێژوودا هه‌بوون، دەرکەوتنەوە.

بونه‌وه‌ره‌كان له‌ گۆماوی ناوچه‌یه‌كی بیابانی ئه‌ریزۆنا هێله‌كانیان ترووكاندووه‌، ناوچه‌كه‌ نزیكبووه‌ له‌ مۆنیۆمێنتێك، لۆرین كارته‌ر، به‌رپرسی به‌شی وه‌رگێڕانی زاره‌كی له‌ مۆنیۆمێنتكه‌ به‌ میدیاكانی راگه‌یاندووه‌ بوونه‌وه‌رەکان‌ سێ چاویان هه‌یه‌.

زانكۆی سه‌نتڕاڵ میشیگن له‌ ئه‌مەریكا ناوی “Triops “ی له‌و بونه‌وه‌رانه‌ ناوه ‌و، ده‌ڵێن، كه‌ ئه‌و بوونه‌وه‌رانه‌ بۆ چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك هێلكه‌كانیان له‌ بیاباندا داده‌نێن، تا بارانی ته‌واویان له‌سه‌ر ده‌بارێت و ده‌بێته‌ گۆماوێك، ئینجا ئه‌و هێلكانه‌ ده‌ترووكێن و بوونه‌وه‌ری سێ چاویان لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

___

پەتایی کۆرۆنا دوژمنی مرۆڤایەتی بڵاوبوونەوەی تائێستا مەتریسدارە

KDC

ئەمڕۆ لە ئیستنەبوڵی تورکیا تیروپشکی یانە پاڵەوانەکان ڕادەکێشرێ 

KDC

مەکوان ئەمیرخانی لە ئەبووزەبی یاری زۆرانبازی UFC دەکات

KDC