KDC

ئەو ڕۆژانەی


ڕەشەبا بە کۆڵێ زریانی شارەوە
پەڕەکانی یادگاری
وەك کۆلارە بە ئاسمانا دەبرد
دەزوی دڵیش
لە دڕکو داڵی گۆیژە ئاڵابوو

ئەو ڕۆژانەش
داوی دڵم لەدەست بەربو
دەرگای چەپەری کڵۆم دڕاوی
شکان و کەوتنە سەرپشت
هەرچی هەبو پێچایەوە
لە ئاسمانا
دەستیان لە ملی یەک کرد
ئێستاش
نە پەیژەی ئومێدێک ماوە
پیاسەرکەوم بۆ ئاسمان
نە باڵێکیش
هاوتای گەیشتنەوە بێ پێیان
هەرچی
سیمای لاوێتیشە. بزر بووە
بێ مروەتانە
لە نێو تەمی ڕۆژگارا
وردو خاشم دەکا
لە دواجاریش دەمپروێنێ
ڕۆمانێك
بە نێو(ئاردی دەم با)
لە ڕۆحما بەرهەم دێنێ

۲٥/٥/۲٠۱۸
پەری

___

سویسرا ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا سنورداردەکات

KDC

بەرزی نرخی غاز گۆشت لە بەریتانیا ناهێڵێت

KDC

ئەمڕۆ دابەزینی بەهای لیرەی توركی، ئاستێكی پێوانەیی تۆمار كرد

KDC