KDC

*زار*

تۆ لە چی نیگەرانی
کام وشەی جوان ماوە
بەکارم نەهێنابێ بۆ ناوهێنانت و
کام ئاوازە ئارەزووت بووە
سەدان جار
لە ناخەوە وا گوێم بۆنەگرتبێ
کە بیر و هۆشم لای تۆ نەبووبێ ؟!
ئاخر ئازیزم وەرە و پێم بڵێ
لە چی ڕەنجاوی ؟
لە بەیانی باش و
شەو شادەکان
یان لە یادەوەرییە پڕ گوڵەکان و
لە گریانی دووری و
خوو پێوە گرتنی هەمیشە
خۆشەویستیم بۆت !
نا لەوانەیە نیگەران بیت
لە دیارییە چاوەڕوان نەکراوەکان و
هەڵواسینی هەزاران
خەون و خەیاڵم
بۆ بە تۆ گەیشتن !
خانم گیان
ئیدی گلەییت لێناکەم
بەختی خۆم
وەک دوا پولی تاوڵەیەکە
کێبڕکێکار
لە کۆتا زاردا
بەبێ ماندووبوون بەخت یاوەری دەبێ و
بە تەنها دوو بارەیەک
وەک چیرۆکی هەزاران
شکست بە چارەنووس و هەوڵدان دێنێ .

سەروەت تۆفیق

___

بوونەوەری سێ چاو دەرکەوتنەوە

KDC

لە سەرانسەری دونیا ژمارەی تووشبووانی کۆڤید-19 . 298 ملیۆن و 289 هەزاری تێپەڕاند

KDC

خاچی سوور بێ وەڵامە لەسەر نامەی بارودۆخی کۆچبەرانی سنووری پۆڵەندا

KDC