KDC

پوختەی کۆبوونەوەی دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دانیمارك 


لە میانی درێژەی کۆبوونەکانی ناوەندی دانیمارک و بڕیارەکانی کۆبوونەوەکانی پێشوو ھەندێک ئاڵوگۆڕ لە شوێنی ئەندامان کرا ، ئەوەش بە شێوەی دەنگدان بەڕێوەچوو ، وە کارەکان دابەشکران، بە بۆچونی هەموان، وا پەسەند بوو لە هەموو بارێکەوە یارمەتی یەکتر بدرێ و، کارەکان بە هەرەوەزی بەڕێوەبچێ  بێ جیاوازی لە پێناو سەرکەوتنی زیاتری  ناوەندەکەمان.
پاشان باسی چالاکییەکانی داهاتوو کرا و، لەسەر یادکردنەوەی هەندێك لە بۆنەکان قسەکرا ، بۆ نموونە ڕاپەڕین و نەورۆز و ئەنفال و یادی ھەڵەبجە ، بۆ زیاتر ئاشنابوونی کوردانی دانیمارك لە هەرچوارپارچەی کوردستان بەناوەندەکەمان و گەیاندنی پەیامی دروست لە ئامانجی کارکردنمان ، لیژنەیەك پێکهێنرا بۆ سەردانی کردنی کۆمەڵە و ڕێکخراوە کوردییەکانی دانیمارك ، دواتر بۆ ئەکتیڤ بوون و ئەنجام دانی کاری زیاتر ، هەر یەک لە ئەندامان پێشنیار و ڕاو بۆچونی خۆیان خستەڕوو.

___

جەژنی نەورۆز وەک بۆنەیەکی فەرمی لە شاری ناشڤیل جێگیرکرا

nusar1

سویسرا: شاندێکی ناوەندی بازل بەشداریی سیمینارێکیان کرد

nusar1

تاهیر هەورامی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی روسیای کوردستان24 کرد

KDC