KDC

فینلاند وا بڕیارە ئەم بەهارەبڕیاری خۆی لەسەر ئەندامێتی ناتۆ دەدات

سانا مارین، سەرۆکوەزیرانی فینلاند رایگەیاند، دەبێت وڵاتەکەی ئەم بەهارە بڕیار لەسەر ئەندامێتی ناتۆ بدا، ئەوەش دوای ئەوەی، کە حکوومەت و پەرلەمان بە وریاییەوە هەڵسەنگاندن بۆ پەیوەستبوون بە ناتۆوە بکەن.

سەرۆکوەزیرانی فینلاند، ئەوەشی خستەڕوو، کە چوونە ناوەوە و نە چوونە پاڵیان، بژاردەی ئەنجامەکانن، پێویستە کاریگەرییە کورتخایەن و درێژ خایەنەکان هەڵبسەنگێنن، دەبێت لە بیریان بێت، کە ئامانجەکەیان ئەوەیە، لە هەموو بارودۆخێکدا ئاسایشی فینلاند و فینلاندییەکان مسۆگەر بکەن.

ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا، بووە هۆی گۆڕانکارییەکی مێژوویی لە پێگەکانی فینلاند بۆ چوونە پاڵ ناتۆ، کە ئەم هەفتەیە دەستی بە گفتوگۆ کردووە.

فینلاند لە کاتی جەنگی سارددا بێلایەن مایەوە، لە بەرانبەر ئەو دڵنیاییەی مۆسکۆ پێیاندا، کە هێزەکانی سۆڤیەت خاکەکەی داگیر ناکەن.

جێی باسە، فینلاند بە 5.5 ملیۆن کەسەوە پەیوەندی بە یەکێتی ئەوروپاوە کردووە و، لە هاوبەشیەکی نزیکدایە لەگەڵ ناتۆدا، بەتایبەتی لە بواری هاوبەشیکردنی زانیاری و سەرچاوەکان.

___

لەئەڵمانیا شاندی کۆنفدراسیۆن لەگەڵ ڕەوەندی کوردستانی کۆبووە

nusar1

بەیاننامەی فیدراســیۆنی ژنانی دیاســپۆڕای کوردستانی بەبۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیــهانیی ژنـان.

nusar1

ئەڵمانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە هاوبەشی ڕێکخراوەکوردستانییەکان ڕێپێوانێکیان بۆ پشتگیری خۆپیشاندانەکانی گەلانی ئێران بەڕێوەبرد

nusar1