KDC

پاسەوانانی کەناراوەکانی یۆنان سەدان کۆچبەریان بۆ تورکیا گەڕاندۆتەوە

پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ڕایگەیاند، لە گەورەترین هەوڵی کۆچبەرانی ئەمساڵدا، نزیکەی 600 کۆچبەر ڕێگرییان لێکراوە، کە لە دەریای ئیجەوە بپەڕنەوە یۆنان.

میدیاکانی یۆنان ڕایانگەیاندووە، کە پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان، سەدان کۆچبەریان گەڕاندووەتەوە، کە لە تورکیاوە و لە دەریای ئیجەوە ویستوویانە بە دوورگەکانی یۆنان بگەن.

وتەبێژی پاسەوانی کەناراوەکان بە ئەی ئێف پی ڕاگەیاند، کە بەیانی ڕۆژی دووشەممە بە دوو بەشێ جیا پێنج بەلەم و چوار بەلەم، کەنارەکانی تورکیایان جێهێشتووە و لە ئاوی تورکیای نزیک دوورگەکانی چیۆس و سامۆسی یۆنانی هاتوون، کاتێ پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان پێیان دەزانن، بە خێرایی توانیان بەلەمەکان بدۆزنەوە و پاسەوانی کەنارەکانی تورکیا ئاگاداربکەنەوە و، هەموو بەلەمەکانیان گەڕاندۆتەوە.

___

بەرپرسی ناوەندی تۆرنتۆ: فەرماندەی پۆلیس داوای کرد گەنجانی کورد ببنە پۆلیس لە کەنەدا

Harmn

شفا بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی فیدراسیۆنی ژنان و شاندی مافی مرۆڤی( ‏ SOS Menschenrechte) کرد

Harmn

شاندێکی رەوەندی کوردی سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دەکات

KDC