KDC

کۆمیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانیەکان لە نۆرویج پەیامێک بڵاودەکەنەوە

سەبارەت بە هێرشی ٢٥ی حوزەیران لە ئۆسلۆ
شەوی شەممە ٢٥ی حوزەیران لە ئۆسلۆ پایتەختی نۆروێژ لەهێرشێکدا ٢ کەس کوژران و ٢١ کەس بریندار کران.
دوای تیرۆری ٢٢ی جولای ٢٠١١ ئەو هێرشە دڕندانەیە یەکێک لە مەترسیدارترین هێرشەکانە لە نۆروێژ بەرانبەر خەڵکی بێتاوان و بەرانبەر ئازادی و دێموکراسی.
ئەو هێرشە هێرشە بۆسەر یاسا، ئازادی تاکەکان و هەمەڕەنگی کۆمەڵگا، کە لە کۆڵەکە سەرەکیەکانی کۆمەڵگای نۆروێژن.
پەلاماردانی ئاشتی، ئازادی و دێموکراسی کارێکی قێزەونە.
دێموکڕاسی، ئاشتی و ئازادی ئامانجی ئێمەن، ئێمەی کورد بۆ ئەو بەهایانە خەباتمان کردوە وخەبات درێژە دەدەین. ئێمەی کورد وەک نەتەوەیەکی چەوسێندراوە و وەک نەتەوەیەک کە بەردەوام تێکۆشاوین بۆ ئازادی و دێموکڕاسی، باش ئاگاداری گروپگەلی تووندڕەوی ئایینی، دژە دێموکڕاسی و ئەو هێزە تاریکپەرستانەین کە چاویان بە ئاشتی و ئازادی هەڵنایەت.
پاڵنەری پشت هێرشەکەی ٢٥ی حوزەیران هەرچیەک بێت، ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە نامرۆڤانە دەکەین. هاوخەمی هەموو ئەو کەسانەین کە لەو کارەساتەدا زیانیان بەرکەوتووە، هاوخەمی کەسوکاری کوژراو و بریندارەکانین، هیوای خێرا چاک بوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
کۆمیتەی هاوکاری حیزبە کوردستانیەکان لە نۆروێژ
٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٢

___

لەسەر ئاشکراکردنی ناوی دەستدرێژیکران بۆ سەر ئافرەتان، نارنجۆک هەڵدەدرێتە ماڵی باوکی چالاکوانێکەوە

KDC

وێبنارێک بۆ ریچارد وایڵدینگ بەرهەمهێنەری فیلمی دۆکیۆمێنتاری لەسەر کورد ساز دەکرێت

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی پڕۆفیسۆر نادر نادرۆڤ دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW