KDC

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی زمانی کوردی لە وڵاتی سوید دەستی بەکارەکانی کرد

بەسەرپەرشتی و ئامادەبونی سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن و ئەندامانی کۆمیتەیی بەڕێوەبەری  ، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی زمانی کوردی لە کتێبخانەی کوردی لە شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید سیمیناری هاوکاری پەیوەندی کوردی بۆ زمانی کوردی بەڕێوەچوو

ڕۆژی شەممە لە ڕێکەوتی 03.05.2025  بەسەرپەرشتی و ئامادەبونی  ئیسماعیل کامیل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن و، شێرمین بۆزارسلان، و کۆڤان ئامێدی، ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری  دەستپێکی سیمیناری هاوکاری پەیوەندی کوردی بۆ زمانی کوردی ئەنجامدرا

سەرەتا  لە لایەن عەلی کوت سەرۆکی کۆمەڵەی نووسەرانی کورد لە سوید بەخێرهاتنی میوانان و ساتێک بێدەنگی  و خولەکێک وەستان بۆ شەهیدانی ڕزگاری  و قوربانیانی کوردستان  دەستپێکرد  .هەورەها  سوپاسی ڕێکخراوە هاوبەشەکانی وەکو کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ، فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوید، کۆمەڵەی یەکێتی  نووسەرانی کورد، ناوەندی ڕەوەندی  کوردستانی لە سوید کرد دواتر مەم  دۆگەڵە  سەرۆکی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی زمانی کوردی، فیدراسیۆنەکە بە بەشداربووان ناساند

هەورەها مەم دۆگەڵە سوپاسی هاوبەش و بەشداربووانی سیمینارەکەی  کرد. لە درێژەی قسەکانیدا جەختی لە پێویستی و گرنگی خوێندنی کوردی کردەوە و وتی« لەگەڵ چەند مامۆستایەکی زمانی کوردیدا ئارەزومەندانی زمانی کوردی لە ڕەوەند کۆکردەوە و لە ڕۆژی 06.07.2024، بە بەشداری زمانناسان و مامۆستایانی زمانی کوردی و بە پاڵپشتی ڕێزدار شفا بارزانی  سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی  فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی زمانی کوردیمان  دامەزراند

هەروەها سەرۆکی فیدراسیۆن  باسی لە لەیەکگەیشتن و ڕێککەوتنی لەگەڵ وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە مامۆستایانی زمانی کوردی لە کوردستانەوە بۆ زمان دادەمەزرێنن، هەروەها کتێبی پەروەردەیی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بۆ منداڵانی کورد لە ڕەوەند ئامادە دەکرێت.

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی زمانی کوردی ئەندامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی  کوردستانە و هەر بەو هۆیەشەوە، ئیسماعیل کامیل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان، بە کورتی باسی لە پرۆسەی دامەزراندنی کۆنفیدراسیۆن و پێگە نوێیەکەی کرد.  لە درێژەی قسەکانیدا وتی « ئێمە بە چەند ناوەندێک و 3 فیدراسیۆن دەستمان پێکرد، بەڵام ئەمڕۆ ژمارەی فیدراسیۆنەکانمان گەیشتووەتە 20، 40 ناوەند  و 106 کۆمەڵەی ئەنداممان هەیە». ئیسماعیل کامیل، لە درێژەی قسەکانیدا وتی« کۆنفیدڕاسیۆن هەمیشە گرنگییەکی زۆری بە پەروەردەی زمانی کوردی داوە و هەمیشە لایەنگر و داکۆکیکار بووە بۆ زمانی کوردی، دەتوانین دەست لە ناو دەست  یەکبگرین بۆ سەرکەوتنی زمانی کوردی، هەروەها ناسی لە لێکتیگەیشتن و ڕێککەوتنه لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەپێناو پاڵپشتی بۆ قوتابخانە کوردییەکان لە دەرەوە ، خوێندن و فێربونی زمانی دایک ، کوردی بۆ منداڵان لەدەرەوە بە پێویست زانی

لە دیدارەکەدا ئەندامی دەستەی کارگێڕی کۆنفیدراسیۆن و بەرپرسی فەرمانگەی زمانی کوردی، نوجین میسۆ کە لە ئەڵمانیاوە هاتبوو، سوپاسی ئامادەبووانی کرد و جەختی لە گرنگی پڕۆژەی زمانی کوردی کردەوە.

مەم دۆگەڵە، لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دەستووری فیدراسیۆن  وتی:«کار لەسەر دەستوور دەکرێت، لە ئایندەیەکی نزیکیشدا کۆبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ یەکلاکردنەوەی دەستووری فیدراسیۆن ئەنجام دەدرێت.

بەشداربووان بە گشتی خۆشحاڵی خۆیان بە دامەزراندنی فیدراسیۆنی زمانی کوردی دەربڕی. بەشێک لە بەشداربووان سەرنجیان بۆ نەبوونی شێوەزاری زازاکی ڕاکێشا کە کەموکوڕییەکی گەورەیە و پێویستە دامەزراوەکانمان بە هەمان هەڵوێستەوە لە زاراوەی کوردی نزیک ببنەوە. هەروەها بەشداربووان داوایان کرد کتێبی پەروەردەی زمانی کوردی  بۆ منداڵانی کورد لە دەرەوە دابینبکرێت

___

یەکێتی ئەوروپا و مەغریب لەسەر ناردنەوەی پەنابەران ڕێکدەکەون

nusar1

ڕوونکردنەوە….

nusar1

ئێران لەماوەیەکی کەم دەبیتە خاوەنی چەکی ناوەکی

KDC
KDC

FREE
VIEW