KDC

ئێران دوو کۆڵبەری کورد بریندار دەکات

لە کوێستانەکانی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە و کۆڵبەرێکی دیکەش لە کاتی هەڵهاتنیدا، بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە چیا، بریندار بووە.

بەپێی هەواڵی ناوندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوێنێ هەینی، هێزە چەکدارەکانی رژێمی ئێران، لە سنووری بێتووشی سەردەشت، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و کۆڵبەرێکیان بە ناوی سۆران ڕەسووڵی خەڵکی گوندی کانی ڕەش، بە قورسی بریندار کردووە و بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ بنکەیەکی تەندرووستی قەڵادزێی هەرێمی کوردستان.

هەروەها کۆڵبەریکی دیکە بە ناوی جەلیل زەینی، لە کاتی هەڵاتندا، بە هۆی کەوتنەخوارەوەی لە چیاکە، بە سەختی برینداربووە و بە مەبەستی چارەسەری، گوازراوەتەوە شاری سەردەشت

___

هونەرمەندێکی کورد لە ئەمەریکا کۆچی دوای دەکات

Harmn

فەرەنسا وەرگرتنی ڤاکسینی دژی نەخۆشی کرۆنا لە کەرتی تەندروستی کردە ناچاری

KDC

ئیسرائیل داوای هەڵوێستی بەهێز لە بارەی گفتگۆکانی بەرنامەی ناوکی ئێران دەکات

Harmn