KDC

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ساڵیادی کۆچی دوایی بارزانیی نەمردا

کوردستانییانی خۆشەویست لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات…
ڕۆژی 1ی ئادار لە مێژووی نەتەوەییمان و بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەماندا، تەنها ڕۆژێکی ماتەمینی نییە، بەڵکو وێستگەیەکە بۆ ڕامان لە گەورەیی ئەو ڕابەرەی کە توانی بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە ئاراستەی مێژوو بگۆڕێت و ناسنامەی نەتەوەیەک لە لێواری فەوتان رزگار بکات.
لەم ڕۆژەدا، ئێمە یادی ماڵئاوایی باوکی ڕۆحیی نەتەوەکەمان، مستەفا بارزانیی نەمر دەکەینەوە، ئەو پێشەوایەی کە ناوی بووەتە هاوواتای دۆزی کورد و ناساندنی بە جیهان.
بارزانیی نەمر، تەنها سەرکردەیەکی سیاسی نەبوو، بەڵکو قوتابخانەیەکی گەورەی کوردایەتی و سیمبولی بەرخودان بوو، کە لە سەختترین ڕۆژگارەکاندا بووە هیوا بۆ ئازادیخوازان و بناغەی دۆزی ڕەوای کوردی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی داڕشت.
کۆچی دوایی ئەم سەرکردە مەزنە لە 1ی ئاداری 1979، تەنها جیابوونەوەی جەستە بوو، ئەگینا ڕێباز و فەلسەفەکەی بوونە هەوێنی مانەوە و بەردەوامیی کاروانی خەباتمان.
ئێمە لە کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، لەم یادە شکۆدارەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ خەبات و قوربانیدانی بارزانیی نەمر دادەنەوێنین.
بەم بۆنەیەوە پەیمانی نیشتمانی نوێ دەکەینەوە کە وەک باڵیۆزی دڵسۆزی ئەو ڕێبازە پیرۆزە لە تاراوگە، درێژەپێدەری کاروانی کوردایەتی بین، هەوڵەکانمان چڕتر بکەینەوە بۆ ناساندنی زیاتری دۆزی گەلەکەمان بە جیهان و پارێزگاری لەو دەستکەوتانە بکەین کە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و ڕەنجی بارزانیی نەمرن.
درود بۆ گیانی پاکی بارزانیی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە لەیاد و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان.
کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی
1ی ئاداری 2026

___

پەیامی جێگری پارتی سۆسیال دیموکراتی فینلاند بۆ کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

KDC

مستەر کورد سەردانی ئۆفیسی سەرەکی گرووپی کۆمپانیاکانی تانج دەكات

Harmn

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل لەگەڵ وەزارەتی کاورباری دەرەوەی هەرێمی فلاندەرز کۆبووە

Harmn