سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، بەشداری ڕێوڕەسمی پەنجاهەمین ساڵیادی پێشوازیکردنی وڵاتی نەمسا لە ١٠٠ پەناخوازی کورد کرد، کە لە ڤیەننا بەڕێوە چوو.
لە ڕێکەوتی ٦-٥-٢٠٢٦، شفا بارزانی بەشداری رێوڕەسمی پەنجاهەمین ساڵیادی پێشوازیکردنی نەمسا لە ١٠٠ پەناخوازی کورد کرد، کە لە ڤییەننا بەڕێوە چوو.
هەریەکە لە سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگە و د. مستەفا ڕەمەزان نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڤیەننا بەشداری ڕێوڕەسمی (بژی نەمسا) بوو.
ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی پێشووی نەمسا هاینز فیشەر و باڵیۆزی نەمسا لە بەغدا ئاندرێیا ناسی و باڵیۆزی عێراق لە ڤیەننا هیشام العلوی و ژمارەیەک لە نوێنەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتانی ئەورووپا و زۆرێک لەم ١٠٠ پەناخوازانەی، کە لە ڤیەننا پێشوازییان لێ کرابوو، بەڕێوە چوو.
