KDC

بە ئامادەبوونی شفا بارزانی یادی 50 ساڵەی پێشوازیکردنی نەمسا لە 100 پەناخوازی کورد کرایەوە

ڕۆژی 6ـی ئایاری 2026، لە شاری ڤیەننای پایتەختی نەمسا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، نەمسا و عێراق، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ بەرزڕاگرتنی یادی 50 ساڵەی باوەشکردنەوەی وڵاتی نەمسا بۆ 100 پەناخوازی کورد بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە بە ناوی (بژی نەمسا) ڕێکخرابوو، شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دابان شەدەڵە جێگری بەرپرسی فەرمانگەکە و دکتۆر مستەفا ڕەمەزان نوێنەری حکوومەتی هەرێم لە ڤیەننا بەشدارییان تێدا کرد.

ئەم یادە مێژووییە کۆمەڵێک لە کەسایەتییە دیارەکانی بۆ یەک مەبەست کۆکردەوە، لەوانە هاینز فیشەر سەرۆکی پێشووی نەمسا، ئاندرێیا ناسی باڵیۆزی نەمسا لە بەغدا و هیشام عەلەوی باڵیۆزی عێراق لە ڤیەننا، هەروەها ژمارەیەک لە نوێنەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتانی دیکەی ئەورووپا ئامادەی مەراسیمەکە بوون، لەگەڵ ئامادەبوونی بەشێکی زۆر لەو 100 پەناخوازە کوردەی کە نیو سەدە پێش ئێستا لەلایەن وڵاتی نەمساوە پێشوازییان لێکرابوو کرابوو.

لە ڕووی مێژووییەوە پەیوەندییەکانی نێوان گەلی کورد و وڵاتی نەمسا دێرین و پڕ لە دۆستایەتین، دوای دروستبوونی قەیرانی ئاوارەبوون لە ساڵی 1975، بە دەستپێشخەریی هاینز فیشەر کە ئەوکات ئەندامی پەرلەمانی نەمسا بوو، هەروەها بە بڕیاری حکوومەتی ئەوکاتی نەمسا لە سەردەمی ڕاوێژکار برونۆ کرایسکی، لە ئاداری ساڵی 1976دا وڵاتی نەمسا بڕیاریدا مافی پەنابەری بداتە 100 هاووڵاتیی کوردی ئاوارە کە لە کەمپەکانی ئێران نیشتەجێ ببوون.

ئەو پەناخوازە کوردانە لەلایەن حکوومەتی نەمساوە پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا و سەرجەم مافەکانی وەک خوێندن و نیشتەجێبوونیان بە یەکسانی بۆ دابین کرا، ئەم هەنگاوە مرۆییەی نەمسا بووە خاڵی وەرچەرخان و بەردی بناغەی دروستبوونی پەیوەندییەکی بەهێزی دیپلۆماسی و دۆستانە لە نێوان هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتە ئەورووپییەدا کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە.

 

کارزان حەیدەر

[email protected]

 

___

بەریتانیا: ناوەندی بێرمینگهام و ڕێكخراوی ڕۆشنبیرانی كورد چالاکییەکیان ئەنجامدا

Harmn

بەرپرسی ناوەندی لەندەن خەڵاتێکی جیهانی وەردەگرێت

Harmn

سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لە لوتکەی دیاسپۆرای ئەرمینیا دەکات

Harmn