KDC

ناوەندی بەلجیکا کۆڕێکیان بۆ نووسەر و هونەرمەندێکی کورد ساز دا

 

ناوەندی بەلجیکا کۆڕێکی بۆ نووسەر و رۆژنامەنووس و هونەرمەندێکی کورد ساز دا، کە تێیدا ناساندنیش بۆ چەند کتێبێکی کرا.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤/٧/٢٠٢٦، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی_بەلجیکا بە هاوکاریی کۆمەڵەی هێڤی، لە شاری لیوڤن، کۆڕێکی هونەری و ئەدەبی بۆ نووسەر، هونەرمەند و ڕۆژنامەوان، حەمید مستەفا ئورمیە ساز کرد، کە تێیدا ناساندن بۆ چوار کتێبی نووسەر کرا.

سەرەتای کۆڕەکە، خاتوو ناسک نەسیری وەک نوێنەری ناوەندەکە بە گەرمی بەخێرهاتنی میوانان و ئامادەبووانی کرد و سوپاسی بەشداری کردن.

دواتر، مامۆستا ڕەحیمۆ، لە وتارێکی پوخت و پڕنگ ناوەڕۆکدا تیشکی خستە سەر ژیان، کەسایەتی و ڕێڕەوی ئەدەبی و هونەریی حەمید مستەفا ئورمیە. لە وتارەکەیدا ئاماژە بە لایەنە جیاوازەکانی ژیان و بەرهەمەکانی نووسەر کرا و هەندێک لە تایبەتمەندییەکانی کار و بەشدارییەکانی لە بوارەکانی ئەدەب، هونەر و ڕۆژنامەوانیدا خرانەڕوو.

لە بەشێکی دیکەی کۆڕەکەدا، کورتە ڤیدیۆیەک نمایش کرا، کە تێیدا ژمارەیەک لە هونەرمەندان و هاوڕێیانی حەمید مستەفا ئورمیە، پەیامی پیرۆزبایی و ڕێزلێنانی خۆیان پێشکەش کرد و دەستخۆشییان لە بەرهەم و هەوڵە ئەدەبی و هونەرییەکانی ناوبراو کرد.

پاشان، کۆڕەکە بە دیالۆگ و گفتوگۆیەکی کراوە بەردەوام بوو و ئامادەبووان لە ڕێگەی پرسیار و وەڵامەوە بەشدارییەکی چالاکیان کرد. ئەم بەشەی کۆڕەکە دەرفەتێکی گونجاو بوو بۆ نزیکتر ناسینی ئەزموون، بیر و بەرهەمەکانی حەمید مستەفا ئورمیە.

حەمید مستەفا ئورمیە، جگە لە بواری نووسین، لە بوارەکانی گۆرانی و ڕۆژنامەوانیشدا چالاکە و ناسنامەیەکی فرەڕەهەندی هونەری و ڕۆشنبیری هەیە. هەروەها خێزانەکەشی بە هونەر و کەلتووریی کوردییەوە پەیوەندییەکی بەهێزیان هەیە. مریەم خانم، هاوسەری ناوبراو، خاوەنی بەهرە و هونەرێکی تایبەتی لە بواری بەرگدووریدا؛ کوڕ و کچەکەشی خاوەنی دەنگی زوڵاڵ و بەهرەی هونەریی دیارن، بەتایبەتی لە بواری گۆرانیی فۆلکلۆری کوردیدا توانای خۆیان پیشان داوە.

جێی باسە، لەلایەن بەڕێوەبەرانی کۆڕەکە، خەڵاتی ڕێزلێنان و دەستخۆشی بە نەمامی زەیتون و دەستە گوڵ پێشکەش حمید مستەفا کرا .

___

دوای ژێر ئاوکەوتنی کەشتی مۆسکۆڤا ،لەدەریای ڕەشەوە هەڕەشەی دروست بۆ سەر ئۆکرانیا هەیە

Harmn

پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی پڕۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیێڤ

KDC

ناوەندی سوید و باڵوێزی هەنگاریا لەو وڵاتە کۆبونەوە

Harmn