KDC

ئەو کەسانە کێن تووشی کۆڕۆنا نابن؟

لە نوێترین توێژینەوەکان لەسەر نەخۆشیی covid19، بەم دواییانە پزیشکان و زانایانی ئەمریکی بە ئەنجامێکی تازە گەیشتن، لەمەڕ ئەم نەخۆشییە، ئەوان دوای توێژینەوەکانیان بۆیان دەرکەوت، ئەو کەسانەی بە تامی تاڵی خۆراکەکان هەستیار نین و تامی تاڵیان پێ خۆشە، له تووشبوون بە نەخۆشیی کۆڕۆنا پارێزراون، یاخود بە سووکی تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن.

پزیشکان و زانایان لەسەر ئەم بابەتە تازەیە روونکردنەوەی زیاتر دەدەن، گوایە لە سەر پرزی زمان (ئەو پرزانەی سەر زمان، کە تامی پێ دەچێژرێ)، T2R38 هەیە و کاتێک دەوروژێت و چالاک دەبێت، مادەیەک دروست دەکات بە ناوی (ئوکسید نیتریک)، ئەم مادەیە کاریگەریی هەیە لەسەر لەناوبردنی ڤایرۆس، یاخود پێشگرتن لە زیادبوونی ڤایرۆسەکان، بەتایبەت لە سییەکان.

___

هەرمن ئەحمەد: هەزاران کتێبی خوێندن بەسەر قوتابخانەکانی دیاسپۆرادا دابەش دەکرێن

Harmn

ئەڵمانیا: فیدراسیۆنی کۆمەڵەکوردستانییەکان بەشدای وەرکشۆپێک دەکەن

Harmn

بەریتانیا “چاوەڕێی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ لەندەن”

KDC