KDC

بە هۆی رووداوی هاتووچۆوە چەندین پۆلیس دەبنە قوربانی

دوو پۆلیسی فیدراڵی لەكاتی چوونیان بۆ دەنگدان لە سنووری كەركووك گیانیان لە دەستدا و 34ی دیکەیش برینداربوون، ئەوەش بەپێی سەرچاوەیەك لە پۆلیسی فیدراڵی بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە بووە.

روداوەكە بەیانی ئەمڕۆ هەینی 8ی تشرینی یەكەم، لە نێوان كۆستەرێك و بارهەڵگرێكدا روویداوە، لە فولكەی دوكشمانی نزیك ناحییەی رەشاد، بەهۆیەوە 36 پۆلیسی فیدراڵی كە بەنیازبوون بچن بۆ دەنگدان لە قەزای حەویجە، بوونە قوربانی و، دووانیان گیانیان لە دەستدا و 34یان برینداربوون.

كاتژمێر 7ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 8ی تشرینی یەكەم، دەنگدانی تایبەت لە تەواوی عێراق دەستیپێكرد و بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، یەك ملیۆن و 196 هەزار و 524 كەس دەنگدەدەن، كە دابەشبوون بەسەر هێزە ئەمنی و سەربازییەكان، ئاوارەكان، بەشێك لە زیندانیان

___

تورکیا: ڕۆژنامەنوسێک بەهۆی بڵاوکردنەوەی ناسنامەی بەرپرسی هەواڵگری ئەردۆگانەوە دەستگیرکرا

nusar1

هه‌ڵمه‌تێك بۆ فێربوونی زمانی کوردی بۆ منداڵانی كورد له‌ تاراوگه‌ ده‌ست پێده‌كات

KDC

ڕوسیا موشەکی ناوەکی بڵاودەکاتەوە

nusar1