KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە هانۆڤەر دادەمزرێت

ئەمڕۆ ناوەندی ڕەوەندی کورد لە هانۆڤەری ئەڵمانیا دامەزرا و، ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پیرۆزباییان ئاڕاستە دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە رێککەوتی 10ی10ی2021، بە سەرپەرشتی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە و، بە مەبەستی دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا، کۆبوونەوەیەک بە بەشداری کەسانی ئەکادیمی و چالاکوانانی بورای مەدەنی و جەماوەری سازدا و، بڕیاری دامەزراندنی ناوەندی ھانۆڤەریان دا.

شایانی باسە، ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، پیرۆزباییان ئاڕاستەی ھەڤاڵانی ناوەندی ھانۆڤەر کرد و، ھیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن، کە لە ئایندەدا ئەو ناوەندە ڕۆڵی دیار و بەرچاوی لە خزمەتکردنی ڕەوەندی کورددا هەبێت.

___

ئەمەریکا: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی چاوی بە قەشە ئاندرۆ برنسۆن دەکەوێت

Harmn

وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی ناوەندی بەلجیکا

KDC

ڕوسیا فرۆکەخانەی دنیپرۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بۆردومان دەکات

Harmn