KDC

سیستانی هاتە سەرخەت

سەرچاوە سیاسییە عێراقییەکان ئاشکرایان کرد، کە محەمەد رەزا سیستانی کوڕە گەورەی مەرجەعی باڵای شیعە، لەسەر هێڵە بۆ بەرگرتن لە ئەگەری پێکدادانی هێزە شیعەکان و بارودۆخی سیاسی و، ئەمنی عێراقیش چاوەڕوانی كۆبوونەوەیەكی لایەنە ناكۆكەكان دەكات لە شاری نەجەف.

ئەمڕۆ سێشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2021، چاپی لەندەنی ڕۆژنامەی ئەلعەرەب و شەرقولئەوسەت، نووسیویانە، کە محەمەد ڕەزا سیستانی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەیامی بۆ سەرجەم لایەنەکان ناردووە، کە دیدارێک ڕێكبخات لەسەر ئاستی باڵا، بۆ بەرگرتن لە ئەگەری پێکدادان و بەریەککەوتنی لایەنە ناكۆكەكانی شیعە.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئامانج لە هەوڵەکەی محەمەد ڕەزا ئەوە نییە، کە بگەنە هاوپەیمانێتییەکی هاوبەش، بەڵکو بەهۆی ئەوەیە، کە ئەم ڕۆژانەی دوایی گرژی و هەڕەشە و ئەگەری پەنابردن بۆ شەقام و ڕەتکردنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و، هەڕەشەکردن باڵی کێشابوو بەسەر پارێزگاكانی نێوەڕاست و باشووری عێراق، ئەمەش جۆرێک لە نیگەرانی درووست کردووە و ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی نێوخۆی لێدەکرێت، بۆیە مەرجەعییەت هاتووەتەسەر خەت.

___

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی

Harmn

کارو چالاکیەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بۆ مانگی 2ی ساڵی 2023

KDC

پۆلیسی ئەمریکا خاوەنی بارهەڵگرە بۆمبڕێژکراوەکەی نزیک کاپیتۆل دەستگیر دەکات

KDC