KDC

بەهۆی شەڕی بە کۆمەڵەوە چەند کەسێک لە سوید بریندار دەبن

شەرێکی بەکۆمەڵ لە دەرەوەی مۆڵێکی شاری ئۆربرۆی سوید روویدا لە ئەنجامدا، بەلایەنی کەمەوە سێ کەس بە چەقۆ بریندارکراون.

کاتژمێر نۆی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان دوو کەس دەستی پێکردووە و وەک پۆلیس رایگەیاندووە، دواتر شەڕەکە گەورەبووە و بووەتە شەڕی بە کۆمەڵ و سێ کەس بە چەقۆ بریندارکراون و برینەکانیان قورس نییە.

پۆلیس چوونە شوێنی ڕووداوەکە و کەسێکیان دەستگیرکردووە، کە گومانی تێوەگلانی لە شەڕەکە هەیە، هاوکات لارش هێدلن، گوتەبێژی پۆلیس گوتی: “ئێمە کۆنتڕۆڵی دۆخەکە دەکەین و لە ئێستادا گوێ لە ژمارەیەک کەس دەگرین”.

شایانی باسە، سوید بەم دواییانە ژمارەیەک شەڕ و پێکدادانی بەکۆمەڵی بەخۆیەوە بینی، کە بە هۆیەوە خەڵک بریندار بوون.

___

کەنەدا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەدمنتۆن دامەزرا

Harmn

بەیاننامەی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە ساڵیادی ئەنفال

Harmn

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی لە کۆمەڵەی کوردی ڕۆژهەڵات بۆ بە ئەندام بونیان لە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

Harmn