KDC

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دەستەی ھەڵبژێردراوی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و فیدراسیۆنەکانی ئەندام دەکات

رۆژی دووشەممە 6ـی کانوونی یەکەمی 2021 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە دەستەی ھەڵبژێردراوی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد و فیدراسیۆنەکانی ئەندام لەو کۆنفیدراسیۆنەدا کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی، پیرۆزبایی بەڕێوەچوون و سەرکەوتنی کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد لە هەولێر کرد، ھەروەھا پیرۆزبایی ھەڵبژاردنی دەستەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ڕێکخستن و هەماهەنگیی زیاتر لەنێو ڕەوەندی کورد لە تاراوگە. هەروەها لە گوتەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە دۆزی نەتەوەی کورد لە سەرووی بەرژەوەندی حزب و کەسایەتیەکانە و حزب تەنیا ئامرازێکە بۆ خزمەتکردنی ئامانجێکی گەورەتر.

لە درێژەی گوتەکانیدا سەرۆک بارزانی، جەختی لە پەیامی ئاشتیخوازی گەلی کورد کردەوە و داواشی کرد، کە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی ببێتە ھۆکارێکی کاریگەر بۆ ناساندنی جینۆساید و ئەو زوڵمەی دەرھەق میللەتی کورد کراوە. سەرۆک بارزانی رۆشناییشی خستەسەر مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و ئیرادەی گەلی کورد لە پێناو مانەوەو بەرگریکردن لە ناسنامە و خەبات لە دژی زۆرداری. هەروەها سوپاسی ڕەوەندی کوردی کرد کە لە دوورە وڵاتەوە ھەمیشە پاڵپشتی داوا رەواکانی گەلەکەیان بوونە لە قۆناغە جیاجیاکان.

___

وادەی گەڕاندنەوەی کۆچبەرە عێراقییەکان ئاشکرا دەکرێت

KDC

کوردانی شارێکی باکووری کوردستان داوای دەست لە کارکێشانەوەی حکومەتەکەی ئۆردۆگان دەکەن

nusar1

دوای 40 رۆژ لە دەستگیرکردنی چارەنووسی کوردێک نادیارە

KDC
KDC

FREE
VIEW