KDC

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دەستەی ھەڵبژێردراوی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و فیدراسیۆنەکانی ئەندام دەکات

رۆژی دووشەممە 6ـی کانوونی یەکەمی 2021 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە دەستەی ھەڵبژێردراوی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد و فیدراسیۆنەکانی ئەندام لەو کۆنفیدراسیۆنەدا کرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی، پیرۆزبایی بەڕێوەچوون و سەرکەوتنی کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد لە هەولێر کرد، ھەروەھا پیرۆزبایی ھەڵبژاردنی دەستەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ڕێکخستن و هەماهەنگیی زیاتر لەنێو ڕەوەندی کورد لە تاراوگە. هەروەها لە گوتەیەکدا ئاماژەی بەوەدا کە دۆزی نەتەوەی کورد لە سەرووی بەرژەوەندی حزب و کەسایەتیەکانە و حزب تەنیا ئامرازێکە بۆ خزمەتکردنی ئامانجێکی گەورەتر.

لە درێژەی گوتەکانیدا سەرۆک بارزانی، جەختی لە پەیامی ئاشتیخوازی گەلی کورد کردەوە و داواشی کرد، کە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی ببێتە ھۆکارێکی کاریگەر بۆ ناساندنی جینۆساید و ئەو زوڵمەی دەرھەق میللەتی کورد کراوە. سەرۆک بارزانی رۆشناییشی خستەسەر مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و ئیرادەی گەلی کورد لە پێناو مانەوەو بەرگریکردن لە ناسنامە و خەبات لە دژی زۆرداری. هەروەها سوپاسی ڕەوەندی کوردی کرد کە لە دوورە وڵاتەوە ھەمیشە پاڵپشتی داوا رەواکانی گەلەکەیان بوونە لە قۆناغە جیاجیاکان.

___

هەورامان عەلی تۆفیق: درووستکردنی ناوەندی ڕەوەندی کورد کارێکی ئاسان نەبوو

KDC

ئیسرائیل داوا لە ئەمەریکا دەکات ،سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی تیرۆری جیهانی دەرنەهێنێت

Harmn

ناوەندی سوید بۆ سەد ساڵەی پەیمانی لۆزان پانێڵێک ساز دەکات

Harmn