KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان :زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی ئەوروپا لە ماوەی دوومانگی داهاتوو تووشی ئۆمیکرۆن دەبن


دوێنێ سێ شەممەهانس گلۆکی بەڕێوەبەری لقی ئەورپای ڕێکخراوی تەندروستی جیهان ڕایگەیاند :کە ڕێژەی تووشبووان لە هەفتەیەی یەکەمی ساڵی نوێ لە ئەوروپا جێگایی نیگەرانییە ،گەر بەم شێوە بەردەوامێت ئەوالەماوەی هەشت هەفتەیی داهاتوو لەوانەیەزیاتر لە نیوەی ئەوروپا تووشی ئۆمیکرۆن ببن ،و بەوانەی کە ژەمە ڤاکسینەکانیان بە تەواوی وەرگرتووە و پێوویستە ئەم ڤاکسینانەی ئێستا پەرەپێبدرێت

هانس کلۆگ، بەڕێوبەری هەرێمی ئەوروپای ڕێکخراوی ناوبراو، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ئۆمیکرۆن شەپۆلێکی نوێیە لە ڕۆژئاواوە بۆ رۆژهەڵاتی وڵاتانی ئەوروپا گرتۆتەوە

بەپێی ئەم ئامارانە پەیمانگای پێوانەی تەندروستی پێشبینی دەکات کە لە ماوەی شەش بۆ هەشت هەفتەی داهاتوودا زیاتر لە 50 لە سەدی دانیشتوانی ئەوروپا تووشی ئۆمیکرۆن ببن

شارەزایانی ڕێکخراوی ناوبراو هۆشداریان دا کە پێدانی دەرزی ڤاکسینی چالاک ستراتیژیەکی گونجاو نیە لە بەرامبەر شێوە گۆراوەکان ، و داوای ڤاکسینی نوێیان کرد

لیژنەی ڕاوێژکاری تەکنیکی تایبەت بە ڤاکسین دژ کۆڤید-19 لە لێدوانێکدا وتی: “پێویست دەکات ڤاکسینەکان گەشەی پێبدرێت تا زۆر کاریگەر بێت بۆ ڕێگریکردن لە هەوکردن، گواستنەوە، هەوکردنی خێرا و مردن

لەگەڵ ئەوەشدا، گلۆکی جەختی لەوە کردەوە کە “ڤاکسینە پەسەندکراوەکان بەردەوامن لە دابینکردنی پارێزگارییەکی باش لە دژی شێوە گۆراوە جۆرو جۆرەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و مەترسی مردن کەم دەکەنەوە

سۆران حەسەن

___

پۆلیسی پاسەوانی کەنارئاوییەکانی یۆنان 106کۆچبەر ڕزگار دەکەن

nusar1

لێکۆڵەرێکی ئەڵمانی ژمارەی گۆرە بە کۆمەڵەکانی داعش لە ئێراق زۆر زیاترن لەوەی پێشبینی دەکرا

nusar1

کۆڵبەرێکی کورد دەکوژرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW