KDC

Author : nusar1

دانیمارک بە مۆزەخانەیەکی جیهانی چیرۆک و تراژیدیایی کۆچبەران کۆدەکاتەوە

nusar1
دانیمارک مۆزەخانەیەکی جیهانی تایبەت بە چیرۆکی و تراژیدیایی کۆچبەران دەکاتەوە ،کەچیرۆکی سەرەتاکانی پەنابەران لەو وڵاتە تائێستا تیادا دەنوسرێتەوە ،هەروەها چیرۆکی 250 پەنابەری ئەڵمانیا کەلە کاتی جەنگی جیهانی دووەم پەنایان بەو وڵاتە بردووە باس دەکات ئەموو وابڕیارە مۆزەخانەکە لە ڕۆژی 25مانگی شەش بەئامادەبوونی شاژنی دانمارک مارگرێتی دووەم و ڕۆبێرت هابیک جێگری......

نەتەوەیەکگرتووەکان خەڵاتی ڕێزلێنان لەو کۆمپانیاورێکخراوانەی ئیتالیا دەگرێت ،کە بەشداریان لە پێشنیاری پەنابەران بۆ ناوبازاری کار کردووە

nusar1
کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕێز لە هەوڵەکانی ئەو کۆمپانیا و ڕێکخراوانە دەگرێت .کە بەشداریان لە تێکەڵکردنی پەنابەران بۆ ناو بازار کاری کردووە کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) بڕیاریدا ،لە ڕۆژی 13مانگی شەش لە ڕۆژی جیهانی کۆچبەران خەڵاتی ڕێزلێنان بە 107 کۆمپانیا و 41 ڕێکخراوی مەدەنی لە......

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی بۆ بەشی ئافرەتان سازدا

nusar1
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری دۆسڵدۆرفی ئەڵمانیا، کۆبونەوەیەکی بەرفراوانی لەسەر پڕۆژەیەکی ئافرەتان کۆبووەنەوە و بڕیادرا کە کاری لەسەر بکرێت. بەرنامەو پلانەکان کارکردن بوو لەسەر ڕێکخستنەوەی بەشی ئافرەتان لەگەڵ کارکردن بۆ ئەنجامدانی چەند چالاکیەک لە بواری ئافرەتاندا و، زۆرێک لەو بەرنامانەی لە پلانی کاردابوون بڕیار درا، کە بەگوێرەی بەرنامە بخرێنە بواری......

یۆنان: بەهۆی گرژییەکانی لەگەڵ تورکیا ،ڕێگرییەکانی لەبارەی کۆچبەران نایاسای چڕکردۆتەوە

nusar1
حکومەتی یۆنان بە هۆی گرژییە سیاسییەکانی لەگەڵ تورکیا ،هەموو کۆچێکی نایاسایی لە ڕێگای وشکانی و دەریایی بۆ ناو وڵات ڕێگری دەکاتئەمەوکۆچبەران هەر جار بە هۆکارێک دەبنە قوربانی سیاسییەکان و لە گەمەو گرژییەکانیان وەک هۆکارێک بۆ یەک لاکردنەوەی کێشەکانیان بەکارییان دێنن ،ئەمەش ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و ناحکومییەکانی پارستنی کۆچبەران و مافەکانی مرۆڤ......

بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک بەدەیان کۆچبەر لە کاناراوەکانی تونس بێسەروشوێنن

nusar1
ڕووداوی تراژیدی نوێ لە کەناراوەکانی تونس دەیان کۆچبەر بێسەروشوێنن پاسەوانی کەناراوەکانی تونس رایدەگەیەنێت، بەلەمێکی کۆچبەران بە 100 کۆچبەرەوە نقومبووە و تائێستا 76 کەس بێسەروشوێن و توانراوەتەنیا 24 کۆچبەر لە مردن رزگاربکرێن. ئەمڕۆ چوارشەممە، حسامەدین جەبابلی، وتەبێژی کەناراوەکانی تونس لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،” بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی تونسی رۆژهەڵات نقومبووە، دوای ئەوەی......

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: هۆشداری ڕێژەی بەرزی سزای لەسێدارەدان لە جیهان دەدات

nusar1
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ لەبارەی ڕێژەی بەرزی سزای لە سێدارەدان، دەڵێ، لەبەرچاوی هەسەرەکەمان مایەی نیگەرانییە، بەتایبەت لە باکووری ئەفەریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە لەساڵی 2021 ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکراوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، کەمبوونی سزای لە سێدارەدان بەهۆی پەتای کۆرۆنا کۆڤید 19، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی سزای لە سێدارەدان لەساڵی 2021......

یۆنان: دوای 17ڕۆژ کێشەی نەبونی ئاو لەکامپی پەنابەرانی دورگەی سامۆس چارەسەردەکرێت

nusar1
دوای زیاتر لە دوو هەفتە لەنەمانی ئاو، کۆچبەران و پەنابەرانی نیشتەجێی کامپی سامۆس، ئاویان بۆ شۆردن و خواردنەوە و چێشتلێنان بۆ گەڕایەوە، بەرپرسانی بەڕێوەبردنی کامپەکەش لە زاری حکومەتی یۆنانەوە ڕایانگەیاندووە، کە نەبوونی ئاو بەهۆی خراپبوونی پەمپی سەرەکیدا بووە و بۆ چاککردنەوەی کاتیان پێویست بووە. نەبوونی ئاو وێنەی کامپەکەی تێکدا، کە......

نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە لەندەن: هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ بەریتانیا بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران بۆ هەرێمی کوردستان نییە

nusar1
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە لەندەن هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ بەریتانیا بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران بۆ هەرێمی کوردستان نییە دوای ئەوەی لەهەندێک میدیای ناخۆو دەرەوەی هەرێمی کوردستان وا بڵاوکراوەتەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنی لەگەڵ بەریتانیا کردووە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێی پەنابەران بۆ هەرێمی کوردستان ،نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند ،حکومەتی کوردستان هیچ ڕێککەوتنێک......

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێک لە پەرلەمانی بەریتانیا دەکەن

nusar1
پەرلەمانی بەریتانیا سیمینارێکی لەسەر بابەتی بەردەوامبوونی وڵاتی تورکیا دژ بە مافی مرۆڤ و، کوشتن و زینداکردنی هاووڵاتیانی سیڤیل لەژێر پاساو و هۆکاری جیاجیا بەست و، تێیدا ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری لەو سمینارەدا کرد. سیمینارەکە بە بەشداری پەرلەمانتارانی هەدەپە و پەرلەمانتاری ئێرلەندی و بەریتانی و چەندین دەستەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بڕێوەچوو، کە......

پاسەوانانی کەناراوەکانی یۆنان سەدان کۆچبەریان بۆ تورکیا گەڕاندۆتەوە

nusar1
پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان ڕایگەیاند، لە گەورەترین هەوڵی کۆچبەرانی ئەمساڵدا، نزیکەی 600 کۆچبەر ڕێگرییان لێکراوە، کە لە دەریای ئیجەوە بپەڕنەوە یۆنان. میدیاکانی یۆنان ڕایانگەیاندووە، کە پاسەوانی کەناراوەکانی یۆنان، سەدان کۆچبەریان گەڕاندووەتەوە، کە لە تورکیاوە و لە دەریای ئیجەوە ویستوویانە بە دوورگەکانی یۆنان بگەن. وتەبێژی پاسەوانی کەناراوەکان بە ئەی ئێف پی ڕاگەیاند،......