KDC

کۆنفیدراسیۆن پەیامێک ئاڕاستەی پارتی دەکەن


کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لە پەیامێکیاندا، کە ئاڕاستەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردووە، وێڕای پیرۆزباییان بە بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزراندیان، هاتووە، کە هیواخوازن ئەو یادەمەزنە ببێتە بنەمای یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بەمەبەستی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و پێشوەچوونی هەرێمی کوردستان.

دەقی پەیامەکە:

سڵاوێکی دۆستانەی گەرم

بە ناوی سەرجەم ئەندامانی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پیرۆزبایی ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاڕاستەی سەرۆک (مەسعود بارزانی) و ئەندامانی سەرکردایەتی و پێشمەگەر قارەماناکان و کادرە خەمخۆرەکان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین.

دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سەخترین کاتدا دامەزرا، کە زەروورەتێکی مێژوویی بوو بۆ برەودان بەخەباتی تێکۆشان بۆ نەتەوەکەمان لەپێناو سەروەریی کورد و ئازادی بۆ مافەکان و سەربەخۆیی بۆ نیشتمان، کۆڵنەدانی شۆڕشگێڕانەتان بەرز دەنرخێنین.

هیواخوازین ئەم یادەمەزنە ببێتە بنەمای یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکانی بەمەبەستی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و پێشوەچوونی هەرێمی کوردستان.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێ دەکەین، ئومێدمان بە پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرە، کە کوردستان بەرەو ئاسۆیەکی ڕووناکتر هەنگاوبنێ.

پیرۆز بێ ئەم یادە پیرۆزە بەرزە.

کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی
١٦/٨/٢٠٢٥

___

ناوەندی رەوەندی كورد: هێرشەکەی پەکەکە ناڕەوایە

kurdish dc

ڕووسیا ئەمەریکا دڵنیا دەکاتەوە کە هیچ نیازی داگیرکاری ئۆکرانیای نییە

KDC

بۆکارئاسانی ڕەوەندی کورد، نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی چەند شارێکی سوید دەکەن

Harmn