KDC

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ساڵیادی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانیدا

جەنابی سەرۆک و مەرجەعی باڵای کوردستان، سەرۆک مەسعود بارزانی..

بەبۆنەی 16ی ئاب، ساڵیادی لەدایکبوونی جەنابتان، بە ناوی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان و تەواوی خەڵکی کوردستان دەکەین.

مێژووی نەتەوەیەک شانازی بەوەوە دەکات کە لە 16ی ئابی 1946، لە شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەژێر سێبەری پیرۆزی یەکەمین ئاڵای کۆماری کوردستاندا، ڕێبەرێک چاوی بە دنیا هەڵێنا کە تەواوی ژیانی خۆی بۆ پاراستنی شکۆی ئەو ئاڵایە تەرخان کرد.

جەنابتان کە لە کۆمار و لە سایەی سیمبولی نیشتمانیدا هاتنە مەیدانی تێکۆشان، بوونە هەوێنی خۆڕاگری و پارێزەری ڕاستەقینەی خەونی سەربەخۆیی، ئەو پەیمانە مێژووییەی جەنابتان کە هەمیشە ئامادەییتان نیشان داوە لە پێناو شەکاوەیی ئەو ئاڵایەدا گیانی خۆتان فیدا بکەن، بۆ ئێمەی کوردستانیانی تاراوگە، گەورەترین سەرچاوەی ئیلهام و وانەی دڵسۆزییە بۆ خاک و ناسنامە.

لەو یادە شکۆدارەدا، لە خوای گەورە داواکارین تەندروستییەکی باش و تەمەنێکی درێژ بە جەنابتان ببەخشێت، دڵنیایین لە سایەی حیكمەت و سەرکردایەتی جەنابتان، کوردستان بەرەو ئایندەیەکی گەشتر هەنگاو دەنێت و ئاڵای پیرۆزمان وەک هێمای سەروەریمان، هەمیشە لە بەرزاییەکاندا بە شەکاوەیی دەمێنێتەوە.

هیوای سەرفرازی و ئاشتیی بەردەوام بۆ گەلی کوردستان دەخوازین و هەمیشە نیشتمانمان ئاوەدان و سەربەرز بێت.

ساڵیادی لەدایکبوونت پیرۆز بێت جەنابی سەرۆک، تەمەنت درێژ و ڕێگەت پڕ لە سەرکەوتن بێت.

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

15ـی ئابی 2026

___

بۆ یەکەم جارە ڕێژەیەکی بەرچاوی کۆچبەران بێنە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا.

KDC

كەمپینی كۆكردنەوەی هاوکاری بۆ قوربانیانی بومەلەرزەکەی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان

KDC

کوردێکی دیکەی رۆژهەڵات بریندار دەکرێت

KDC