KDC

رێگەی بیلاڕووس بۆ ئەورووپا مەترسیدارە، هۆشداری دەدرێت

دەزگای لوتکە، کۆچبەرانی هەرێمی کوردستان ئاگاداردەکاتەوە، کە بەکارهێنانی خاکی وڵاتی بیلاڕووسیا بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەورووپا لەوپەڕی مەترسیدایە.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران، لە ئاگادارینامەیەکدا 3ی تشرینی یەکەمی 2021، دەڵێ، بەکارهێنانی خاکی بیلاڕووسیا بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەورووپا، لەوپەڕی مەترسیدایە و بەهۆی ساردبوونی کەشوهەواوە، هێندەی دیکە مەترسیدارتر دەبێت.

ئەوەشیان روون کردووەتەوە، ئێستا سەدان خێزانی کورد و عێراقی لەسەر سنوورەکانی بیلاڕووسیا گیریان خواردووە و، بێ نان و بێ ئاو ماونەتەوە، هاوکات چەندین کەس ژیانیان لەدەست داوە بەهۆی سەرما و بێ نان و ئاوی و نەخۆشییەوە.

دەزگای لوتکە بە شێوەیەکی فەرمیی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری عێراقی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران، وەزارەتی دەرەوە و دەستەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق، لەسەر هێڵ دەبن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییانەی کە گیریان خواردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەگەڕێندرێنەوە.

دەزگاکە داوای لە سەرجەم هاووڵاتییان کردووە، بە هیچ جۆرێک نەکەونە ژێر کاریگەری ئەو گرووپ و تاقمانەوە، کە هانیان دەدەن لە رێگای بیلاڕووسیاوە بگەنە خاکی ئەورووپا و، ژیانی خۆیان و منداڵەکانیان نەخەنە بەردەم مەترسی و هەڕەشەی جددی. هەروەها داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکەن رۆڵی ئیجابی خۆیان بگێڕن بۆ رێگری کردن لە کارەساتی مرۆیی.

___

یۆنان: 57کەس لە بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریایی ئیجەدا ڕزگارکران

Harmn

یەکێتی ئەوروپا پێنج کەمپی پەنابەران لەیۆنان دەکاتەوە

KDC

سوید:دوای زیاتر لە ساڵێک منداڵێکیان بۆ دایک و باوکی گەڕاندەوە

Harmn