KDC

ئەڵمانیا بە دوای سزای نوێدا دەگەڕێت بۆ بیلاڕوس

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، هایکۆ ماس، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، کە وڵاتەکەی پشتگیری لە سزا نوێیەکانی ئەوروپا بەسەر مینسک دەکات، هاوکات ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بیلاڕوسیا تۆمەتبار دەکات بەوەی، کە کۆچبەران ڕەوانەی سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ پۆڵەندا دەکات، ئەوەشی بە ئیستغلالی بێویژدانی ناوزەندکرد.

ماس لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد، کە یەکێتی ئەوروپا کار بۆ درێژکردنەوە و توندکردنی سزاکان دژی ڕژێمی لوکاشینکۆ دەکات.

ماوەی چەند هەفتەیەکە ئەوروپییەکان لۆکاشینکۆیان تۆمەتبارکردووە بەوەی، کە بە هێنانی کۆچبەران و ناردنیان بۆ سنوورەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ لیتوانیا، لاتڤیا و پۆڵەندا، هێنانی ئەو کۆچبەرانەش لە بەرانبەر ئەو سزایانە دێت، کە برۆکسل بەسەر بیلاڕوسی سەپاند، ئەوەش دوای سەرکوتێکی دڕندانەی ئۆپۆزسیۆن لە ساڵی 2020دا.

ڕۆژی سێشەممە هەزاران کۆچبەر لە سنووری نێوان بیلاروس و پۆڵەندا کۆبوونەوە، وارشۆ هەردوو حکوومەتی ڕوسیا و ڕژێمی لوکاشینکۆیان تۆمەتبار کرد بە دروستکردنی هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی ئەوروپا.

ماس، باسی پێشیوایە ئەوەی لە سنووری بیلاروسیا ڕوویدا ترسناکە، وەزیری ئەڵمانیا هۆشداریشی دا کە یەکێتی ئەوروپا ئامادەیە سزا بەسەر ئەو وڵاتانەدا بسەپێنێت کە هێڵە ئاسمانییەکان کە بەشدارن لە ناردنی کۆچبەران بۆ بیلاڕوس.

جەختیشی لەوە کردەوە، کە نابێت ڕێگە بە هیچ کەسێک بدرێت، بەشداری لە چالاکییە نامرۆڤانەکەی لوکاشینکۆدا بکات و بێ سزا بڕوات.

___

بۆچوونی موھیس عەزیزی لەسەر بەستنی یەکەمین کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد

KDC

بەریتانیا: سوپای ڕوسیا دەست بەسەر شاری کریمینای ئۆکرانیا دەگرێت

Harmn

پەیامی جێگری پارتی سۆسیال دیموکراتی فینلاند بۆ کۆنگرەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

KDC