KDC

Category : گشتی

سیلایدگشتی

لە ماوەی دوو مانگدا ئیتڵاعاتی ئێران زیاتر لە ١٠٠ چالاکوانی کوردی دەستگیر کردووە

KDC
لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ۱۰۷ چالاکوانی کورد لەپارێزگا جیاجیاکانی کوردستانی ئێران، لە لایەن هێزەئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیر کراون. بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکانی ناوەندی ئامار وبەڵگەنامەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی دوو مانگی رابردوودا، نزیکەی ۱۰۷ کەس لەچالاکوانانی کوردی شارەکانی ئیلام، کرماشان، سنه وورمێ، لە لایەن هێزەکانی ئێتڵاعاتی سوپای پاسداران وئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستگیر کراون. بەپێی زانیارییەکان، زۆربەی چالاکوانە کوردەکان، بەتۆمەتی چالاکی سیاسیی و هاوکاری لەگەڵ حیزبەکانیکوردستان دەستگیر کراون، تێیاندا پێنج ئافرەت ومێرمنداڵێکی تەمەن ۱۷ ساڵەش لە نێو گیراوەکاندان....
سیلایدگشتی

گوتەبێژی حەشدی شەعبی: کشانەوەی ئەمەریکا لە عێراق هیچ مەترسییەک بۆ کورد درووست ناکا

KDC
گوتەبێژی میحوەری باکووری عێراقی حەشدی شەعبی، دەڵێ، لە حاڵەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا، هەمان سیناریۆی ئەفغانستان دووبارە نابێتەوە، جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە هەموو هێز و لایەنەکان لە حکوومەتدا بەشدارن، بۆیە دۆخی عێراق لە ئەفغانستان جیاوازترە. عەلی حسێنی، گوتەبێژی میحوەری باکووری عێراقی حەشدی شەعبی، رایەگەیان، کە بە هێزبوونەوەی داعش بوونی نییە و،......
سیلایدگشتی

تورکیا و عێراق ڕێکەوتننامەیەکیان واژوو کرد

KDC
توركیا و عیراق لە چوارچێوەی پێشانگای پیشەسازیی سەربازیی نێودەوڵەتی، رێككەوتننامەی هەماهەنگی پیشەسازیی سەربازییان واژوو كرد. فەرمانگەی پیشەسازی سەربازیی سەر بە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لەو بارەیەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو، رێككەوتننامەكە لە لایەن هەریەك لە سەرۆكی فەرمانگەی پیشەسازیی سەربازیی سەر بە سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، ئیسماعیل دەمیر و سەرۆكی فەرمانگەی......
سیلایدگشتی

ئەفغانستان : چەکدارانی تالیبان دەستیان بەگرتن و توندوتیژی کردەوە

KDC
بەپێی ڕاپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان بزوتنەوەی تالیبانی توندرەو بەدوائەوکەسانەدەگەرێت کە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان یان سەر بە حکومەتیان کردووەبەپێی ڕاپۆرتەکە نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات کە بزوتنەوەیی تالیبانی توندرەو دەستی بەگەڕان و پشکنین ماڵان کردووە بەدوایی کەسوکاری ئەو کەسانەوەیەوە کەهاکاری هێزەکانی هاوپەیمانان یاخود حکومەتیان کردووەهەرچەندە بزوتنەوەی تیرۆرستی تالیبان لەدوایی کۆنترۆڵکردنی کابولی پایتەخت لێبوردنی گشتی دەرکردبوو......
سیلایدگشتی

ئەمەریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات سەردانی تورکیا نەکەن

KDC
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییەکانی خۆی، کە گەشتی تورکیا نەکەن، ئەویش لەبەر دوو هۆکار. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، تورکیای لە لیستی وڵاتە مەترسیدارەکان بۆ گەشتکردن داناوە و، داوای لە هاووڵاتییەکانی خۆى دەکات، کە گەشتی بۆ نەکەن، ئەویش بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هەڕەشەی تیرۆرەوە. هەفتەی ڕابردووش حکوومەتی ئەڵمانیا، تورکیای خستە......
سیلایدگشتی

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان: لە ماوەیەکی زۆر کورتدا هێزەکانی پێشمەرگە یەکدەخرێنەوە

KDC
جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێ، لە ماوەیەکی کورتدا هێزەکانی پێشمەرگە یەکدەخرێنەوە و دەخرێنە ژێر دەستەڵاتی وەزارەتی پێشمەرگە. شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری سەربازی، رایگەیاندووە، هێزه‌کانی پشتیوانی یه‌ک و دوو، کە هه‌موو چه‌که‌ قورسه‌کانی پێشمه‌رگه‌ له ‌ژێر دەستی ئەو دوو هێزه‌دایە و 15 هەزار پێشمەرگەیان هەیە، چوونه‌ته‌......
سیلایدگشتی

تاڵیبان لێبوردنی گشتی دەردەکات

KDC
بزووتنەوەی تاڵیبان، لێبوردنی گشتی دەرکرد و داوا لە فەرمانبەران و بەرپرسانی حکوومەت دەکا بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان. بزووتنەوەی تاڵیبان لە ڕاگەیەنراوێکدا لێبوردنی گشتی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت راگەیاند و دەڵێ، لە هەمووان خۆشبووین، کەواتە بە متمانەوە بگەڕێنەوە سەر کارەکانتان. سوهەیل شاهین گوتەبێژی تاڵیبان رایگەیاندبوو، کە سەروماڵی خەڵكی ئەفغانستان دەپارێزن و چاوەڕوانی......
سیلایدگشتی

ترەمپ: ئەوەی لە ئەفغانستان روودەدات گەورەترین شکستی ئەمەریکایە لە مێژوودا

KDC
سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، کەوتنی ئەفغانستان بەگەورەترین شکستی وڵاتەکەی دەزانێت و داوای دەستلە کار کێشانەوەی جۆو بایدن دەکات. دۆناڵد ترەمپ، لە راگەیەندراوێکدا، داوای لە جۆو بایدنسەرۆکی ئەمەریکا کرد، کە دەست لە کار بکێشێتەوە وئاماژەی بەوەشداوە، بایدن لە کۆمەڵێک پرسدا شکستیخواردووە، بە تایبەت لە دۆسییەی ئەفغانستان و پەتایکۆرۆنا. ترەمپ پێێوایە ئەوەی لە ئەفغانستان روودەدات،گەورەترین شکستی ئەمەریکایە لە مێژوودا. ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ 15/8/2021، چەکدارانیبزووتنەوەی تاڵیبان چوونە نێو کابولی پایتەختیئەفغانستان و ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ به‌ره‌وتاجیكستان رایكرد. چه‌كدارانی تاڵیبان چوونە‌ نێو كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیئه‌فغانستان له‌ كابولی پایته‌خت و، به‌رپرسێكی باڵایبزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌ ئاژانسی ئه‌سۆشێیتد پرێسیراگه‌یاند، به‌م زووانه‌ ئیماره‌تی ئیسلامی ئه‌فغانستانراده‌گه‌یه‌نین....
سیلایدگشتی

بەندکراوێکی سیاسیی کورد پێچەوانەی شەرع و یاسا سزای سێدارەی بەسەردا دەسەپێت

KDC
سزای سێدارەی بەندکراوێکی سیاسیی کورد نێردراوەتەدادگای جێبەجێکردنی سزاکانی کامیاران و مەترسییجێبەجێکردنی سزاکەی لەسەرە، ئەوەش لە کاتێکدایە، براکەی دەڵێ، سزاکە پێچەوانەی شەرع و یاسای وڵاتەکەیە.  دادگای سنە، پێداچوونەوەی بە پەڕاوی حەیدەر قوربانیڕەتکردووەتەوە و، سزای سێدارەی ناوبراوی بۆ ناوەندیجێبەجێکردنی سزاکانی کامیاران ناردووە، حەسەن قوربانی برایشی دەڵێ، مەترسی لەسێدارەدانی براکەی هەیە، کە پێچەوانەی شەرع و یاسای وڵاتەکەشە. حەسەن قوربانی برای حەیدەر قوربانی رایگەیاندووە،ئەوان بە پێی ماددەی ٤٧٧ داوایان لە دیوانی بەرزیئێران کردووە، کە سەپاندنی سزای سێدارە بە سەرحەیدەر قوربانی، پێچەوانەی شەرع و یاسایە، بەڵام دادگا پەڕاوەکەیان بە مەبەستی پێداچوونەوەگەڕاندبووەتەوە دادگای شاری سنە. حەسەن قوربانی ئاماژەی بەوەشداوە، کە وەک برایناوبراو، سەردانی دادگای سنەی کردووە و، ئەوانیشگوتوویانە داواکاری ئەوانیان ڕەتکردووەتەوە و، سزای لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانییان بۆ ناوەندیجێبەجێکردنی سزاکانی کامیاران ناردووە. جێگای باسە وەک براکەی باسیکردووە، ڕۆژیچوارشەممەی رابردوو، سەردانی ناوەندی جێبەجێکردنیسزاکانی کامیارانی کردووە و، ئەوانیش پشتڕاستیانکردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە، کە بە زوویی سزاکەی بۆگرتووخانەی ناوەندی سنە دەنێرن و سزای سێدارەیلەوێ جێبەجێ دەکرێت...
سیلایدگشتی

شاندێكی وەزارەتی بەرگری عیراق و پێشمەرگە کۆبونەوە

KDC
شاندێكی وەزارەتی بەرگریی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لە كۆبوونەوەدان. ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندێكی وەزارەتی بەرگری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق و نوێنەرانی وەزارەتی پێشمەرگە كە لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراقن لە بەغدا، سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە دەست بە خولێك و گەڕێكی......
KDC

FREE
VIEW