KDC

Category : هه‌واڵ

سیلایدهه‌واڵ

چەند هاووڵاتییەکی دیکەی رۆژهەڵات دەستگیر دەکرێن

KDC
لە درێژەی شەپۆلی دەستگیركردنی سەرەڕۆییانەی ئەمدواییانە رژێمی ئێران، سێ هاووڵاتی دیكەی خەڵكیمەهاباد دەستگیر كران. بە پێی راپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتیكوردستان، شەوی شەممە لەسەر یەک شەممە، سێهاووڵاتی دیكەی خەڵکی مەهاباد بە دەست هێزەکانیئیتڵاعاتی ئەو شارە دەستگیر كراون. وەک ناوەندەکە ئاشکرای کردووە، ئەو سێ هاووڵاتییەبریتین لە سامان دوورباش، ئاكۆ دوورباش کە ئامۆزای یەکدین و كاوە سولەیمان پوور خەڵكی گوندیخوڕخوڕەی سەر بە شاری مەهابادن. جێی باسە کە تا ئێستا هۆکاری دەسگیکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردانە بۆ کەسوکارییان روون نەکراوەتەوە....
سیلایدهه‌واڵ

لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسان داوای دابینکردنی کورسی خوێندن بۆ رۆژنامەنووسان دەکات

KDC
لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان داوا دەكات وەك ساڵانی رابردوو كورسی خوێندن بۆ رۆژنامەنووسان و ئەندامانی سەندیكا دابین بكرێت. كاروان ئەنوەر، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان، نامه‌یه‌كی كراوه‌ی ئاڕاستەی وەزیری خوێندنی باڵا كردووە و دەڵێ، ساڵانی رابردوو چەندین كورسی خوێندن بۆ رۆژنامەنووسان و ئەندامانی سەندیكا دابینكرابوون و، ئێستا ژمارەیەك......
سیلایدهه‌واڵ

لەم وڵاتە سێ هاووڵاتی کورد دەکوژرێن

KDC
سێ هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە تاران کوژران. رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی کردووەتەوە، کە شەوی شەممە 31-7-2021، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی ئیسلامی ‌شاری تاران، چەندین ئوتۆمبێلی کاسبکارانی خەڵکی سەقزیان داوەتە بەر دەستڕێژی گولە. وەک رێکخراوەکە ئاشکرای کردووە، لە ئەنجامی......
سیلایدهه‌واڵ

داعش هێرش دەکات و کوژراو هەیە

KDC
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له‌ سنووری نێوان جه‌له‌ولا وقه‌زای خانه‌قین هێرشیان كرده‌ سه‌ر سوپای عێراقیفیدڕاڵ و، به ‌هۆیه‌وه‌ كوژراوی لێكه‌وته‌وه. میدیا نێوخۆییەکانی عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ له‌ هێرشه‌كه‌ی داعش بۆ سه‌ر خاڵێكیئه‌منی له‌ ناوچه‌ی حه‌لوانی نێوان قه‌زای جه‌له‌ولا وخانه‌قین، سه‌ربازێك كوژراوه. میدیاكانی نێوخۆی عێراق ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه‌ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی نێوان چه‌كدارانی داعش و سه‌ربازانیعێراقی نزیكەی نیو كاتژمێری خایاندووه‌ و، دواتریشچه‌كدارانی داعش ناوچه‌كه‌یان جێهێشتووه‌ و  به‌ره‌وشوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون...
سیلایدهه‌واڵ

لە شاری كۆنیای توركیا حەوت ئەندامی خێزانێكی كورد كوژران

KDC
لە توركیا نەتەوە پەرستەكان هێرشیان كردە سەر ماڵە كوردێك و حەوت ئەندامی خێزانەكەیان كوشت.میدیاكانی توركیا ڕایانگەیاند، ژمارەیەك نەتەوە پەرست لە شارۆچكەی مەرامی سەر بە شاری كۆنیا، بە چەك هێرشیان كردووەتە سەر ماڵی خێزانێكی كورد و دوای ئەوەی حەوت ئەندامی خێزانەكە دەكوژن كە سیانیان ژنن، ئاگر لە ماڵەكەشیان بەردەدەن و هەڵدێن.بە......
سیلایدهه‌واڵ

بزانە لە ماوی دوو هەفتەدا چەند خێزانی شنگال ئاوارە بوونەتەوە

KDC
كۆچی پێچەوانەوە لە شنگال دوو هەفتەیە زیاتر بۆتەوە، ئەوەش هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساڵیادی هێرشەكانی ئابی 2014ی داعش بۆ قەزاكە، كە بەهۆیەوە هەزاران خێزان ئاوارەبوون و بەشێكیان هێشتا لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستاندا نیشتەجێن. بە پێی زانیارییەکان هاووڵاتیانی شنگال بە ناچاری و بەهۆی ناسەقامگیری بارودۆخی ئەمنی و، كەمی خزمەتگوزاری و بێكاری، جارێكی دیکە لە......
سیلایدهه‌واڵ

یەکێتی ئەوروپا داوای ڕونکردنەوە لە عێراق دەکات

KDC
جۆزێپ بورێل، کۆمیسیاری کاروباری ئاسایش و دەرەوەی یەکێتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان داوای لە عێراق کردووە ڕونکردنەوە بدات ، بۆچی فڕۆکەخانەی بەغدا بۆ گواستنەوەی کۆچبەران بۆ بیلاروسیا بەکارهێنراوە،تا کۆچبەرەکان بە نایاسایی بچنە لیتوانیا بورێڵ وتی : ئێمە مامەڵە لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی ئەو هاووڵاتییە عێراقیانە دەکەین کە بە نایاسایی لە بیلاروسەوە بەرەو......
سیلایدهه‌واڵ

بەغدا: باڵوێزخانەی ئەمەریكا مووشەكباران دەکرێت

KDC
كەناڵی سۆمەرییەی عێراقی بڵاویكردەوە، کە ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ناوچەی سەوزی بەغدا مووشەك ئاڕاستەی نزیك باڵیۆزخانەی ئەمەریكا كراوە. بەپێی هەواڵی كەناڵەکە، سیستمی دژەمووشەكی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، شكستی بە هێرشە مووشەكییەكە هێناوە و پاشماوەكانی كەوتوونەخوارێ و بەسەر ئوتۆمبێل و ماڵی هاووڵاتیانی ناوچەی مەنسوور کەوتوون. ئەمە یەكەم هێرشە لە ماوەی 21......
سیلایدهه‌واڵ

سێ هاونیشتیمانی کوردی رۆژهەڵات دەستگیر دەکرێن

KDC
بێ ئەوەی کەسوکاریان زانیارییان پێ بدرێ، سێ هاونیشتمانی شارەکانی شنۆ و، بۆکان و دیواندەرە لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان، رۆژی سێشەممە هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی سەلام کوردە و بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر دەکەن. هەروەها......
سیلایدهه‌واڵ

پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە

KDC
پەیامێك لە سەرۆك بارزانییەوە بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان بە بڕیاری ئەم دواییەی ڕێكخراوی جیهانیی پەروەردەیی و زانستی و فەرهەنگیی سەر بە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان (یونسكۆ) زۆر خۆشحاڵم كە تێیدا ئەو بەشەی ناوچەی هەورامان كە كەوتووەتە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، خراوەتە نێو لیستی شوێنەواری گرنگی مرۆڤایەتی. هەورامان ناوچەیەكی گرنگی كوردستانە كە هەمیشە......
KDC

FREE
VIEW