KDC

Category : هه‌واڵ

سیلایدهه‌واڵ

ئیسماعیل کامل لەگەڵ فیدراسیۆنی نووسەران کۆبوویەوە

Karzan
سەرۆکی کۆنفیدراسیۆن بە ئامادەبوونی بەرپرسی نووسینگەی شفا بارزانی، لەگەڵ فیدراسیۆنی نووسەران کۆ بوویەوە. ئەمڕۆ دووشەممە ١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، بە ئامادەبوونی قارەمان عوسمان، لەگەڵ شاندی فیدراسیۆنی نووسەرانی رەوەندی کوردستانیی کۆبوویەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، سەردار جاف سەرۆکی فیدراسیۆنەکە و شاندی یاوەری، باسی ئامادەکاری کۆنگرەی فیدراسیۆنی نووسەرانیان کرد،......
سیلایدهه‌واڵ

فیستیڤاڵی هاوینەی کوردی لە وڵاتی هۆڵەندا بەڕێوەچوو

Karzan
ڕۆژی 31ی ئایاری 2026، لە ناوچەی تێگلن لە وڵاتی هۆڵەندا، فیستیڤاڵێکی فراوانی کلتووری و هونەری ڕەوەندی کوردی لەلایەن کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانییەوە، بە هاوبەشی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بۆ تێکەڵبوونەوە لەگەڵ مۆسیقا و خواردن و کەلتووری ڕەسەنی نەتەوەیی، بەڕێوەچوو. لەم فیستیڤاڵە تایبەتەدا کە هەریەک لە خاتوو سۆزان جەمال ئیبراهیم، بەرپرسی ناوەندی رەوەندی......
سیلایدهه‌واڵ

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە کوردستانیانی دیاسپۆرا دەکات

Karzan
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان، کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی پیرۆزبایی لە کوردستانییانی دیاسپپۆرا دەکات و لە پەیامێکدا، دووپات لە پێداگریی خۆی دەکات بۆ پاراستنی پرەنسیپی پێکەوە ژیان و یەکتر قەبوڵکردن. ئەمە دەقی پەیامەکەیە: بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانیی پیرۆزەوە، بەناوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کوردستانیان لە ناوەوە و دەرەوەی نیشتمان......
سیلایدهه‌واڵ
Karzan
دوای ئەوەی لە وڵاتی ئەڵمانیا پشتێنی نێودەوڵەتی رێکخراوی WBCـی لە یاریی کیک بۆکسینگدا بەدەستهێنا، کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ئاراستەی پاڵەوانی کورد بادین حەسۆ دەکات و سەرکەوتنەکەی بە دەستکەوتێکی گەورە و جێگەی شانازیی تەواوی کوردانی تاراوگە ناو دەبات. دەقی پەیامی کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی پاڵەوانی کورد بادین حەسۆ .. بەناوی......
سیلایدهه‌واڵ

سەرۆک بارزانی بۆ بادین حەسۆ: سەرکەوتنەکانت لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییەکان و ناساندنی ناوی کوردستان بە جیهان جێگەی شانازییە

Karzan
سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا بۆ بادین حەسۆ، پاڵەوانی کوردی بواری کیک بۆکسینگ، سەرکەوتنەکەی ئەو یاریزانە و بەدەستهێنانی پشتێنی نێودەوڵەتی رێکخراوی WBC لە وڵاتی ئەڵمانیا بە دەستکەوتێکی گەورە و هۆکارێکی درەوشاوەی ناساندنی ناوی کوردستان بە جیهان وەسف دەکات. لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا کە لە شاری ئوبەرهاوسنی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، بادین حەسۆ توانی لە......
سیلایدهه‌واڵ

لە برۆکسل مەراسیمی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر دەرچوونی گۆڤاری ڕەوەند بەڕێوەچوو

Karzan
ستافی گۆڤاری ڕەوەند بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر دەرچوونی گۆڤارەکەیان، ئێوارەکۆڕێکی تایبەتیان ڕێکخست، لەم مەراسیمەدا کە لە ناوەندی ئەوروپا ئەنجام درا، کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیران و دۆستانی گۆڤارەکە بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو هەوڵە میدیایی و ڕۆشنبیرییەی تاراوگە کۆبوونەوە. گۆڤاری ڕەوەند بڵاوکراوەیەکی ڕۆشنبیرییە کە گرنگی بە پرسەکانی ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی وڵات، کلتوور، ئەدەب......
سیلایدهه‌واڵ

پەیامی وەفاداری و پێزانین بۆ 64 ساڵەی تەمەنی پڕ شکۆ و پێشمەرگایەتی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی

Karzan
ڕێزدار جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی بەناوی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە، لە قووڵایی دڵمانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابتان دەکەین بەبۆنەی تێپەڕبوونی 64 ساڵ بەسەر ئەو ڕۆژە لەیادنەکراوەی کە تێیدا بڕیارت دا ببیتە جەنگاوەر و ئەو هیوایەت خواست کە تا کۆتایی تەمەن هەر پێشمەرگە بیت. جەنابی سەرۆک، ئەو ئاواتەی جەنابت لە 20ی ئایاری......
سیلایدهه‌واڵ

قوتابییەکی کورد دوای دیپۆرتکردنەوەی سەرکەوتووانە گەڕایەوە ئەڵمانیا

Karzan
دوای ئەوەی بەبێ هیچ ئاگادارییەکی پێشوەختە لە ئەڵمانیاوە دیپۆرتی عێراق کرا، قوتابییەکی کورد بەهۆی هەڵمەتێکی فراوانی یاسایی و مەدەنییەوە توانی ڤیزای خوێندن بەدەستبهێنێتەوە و بگەڕێتەوە سەر کورسییەکانی خوێندن لە زانکۆی شتوتگارت. رەمزی ئاوات نەبی، ماوەی زیاتر لە 7 ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی و قوتابی قۆناغی سێی بەشی ئەندازیاریی وزە نوێبووەکانە،......
سیلایدهه‌واڵ

گۆڤاری ڕەوەند یەکەم ساڵڕۆژی دامەزراندنی لە شاری برۆکسل دەکاتەوە

Karzan
ستافی گۆڤاری ڕەوەند، بە هاوکاری کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ئامادەکاری بۆ سازکردنی ئێوارەکۆڕێکی تایبەت دەکەن بە بۆنەی تێپەڕبوونی یەک ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم ژمارەی گۆڤارەکەیان. ئەم چالاکییە کولتوورییە بە ئامادەبوونی ڕەوەندی کوردی لە تاراوگە، نووسەران، هاوکاران و دۆستانی گۆڤارەکە لە پایتەختی بەلجیکا بەڕێوە دەچێت. گۆڤاری ڕەوەند کە لە لایەن کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی......
سیلایدهه‌واڵ

لە سوید پەنابەران کراونەتە کۆیلە

Xelan
  دادگای ناوچەی ئەتۆندا دۆسیەیەکی ئیستغلالکردنی مرۆییی توندی گرتۆتە دەست، کە تێیدا دوو پیاو و ژنێکی پەنابەر تۆمەتبارن بە ڕاکێشانی کەسانی بیانی بۆ کارکردن لە دوو چێشتخانەی باکووری ستۆکهۆڵم، لە بارودۆخێکدا کە بە “هاوشێوەی کۆیلایەتی”ی وەسف دەکرێت. بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئێکسپرێسن، پەنابەرەکان بە بەڵێنی مووچەی بەرز ڕاکێشراون و بە خەونی ژیانێکی......