KDC

Category : سیلاید

سیلایدگشتیهه‌واڵ

ڕووسیا جێگیری باڵوێزی ئەمەریکای لە مۆسکۆ دەرکرد

nusar1
گوتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، جێگری سەرۆکی شاندی دیپلۆماسی ئەمەریکا، بارت گۆرمانی بەرپرسی دووەمی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە مۆسکۆ و، ئەندامی ناوەندی دەستەی بەڕێوەبەری باڵیۆزخانەکە، لەلایەن ڕووسیاوە دەرکراوە. سایتی سکاینیوز بڵاویکردەوە، کە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەوان وەڵامی دەرکردنی گۆرمان دەدەنەوە، هەروەها دەرکردنی ئەو دیبلۆماتکارە بێ هۆکار بووە، چونکە......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسی میونشن دەکات

nusar1
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،‌ 2022/2/17 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌شداريكردن له‌ كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، ده‌گاته‌ ئه‌ڵمانيا. سایتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، له‌ په‌راوێزى كۆنفرانسه‌كه‌دا، كه‌ ڕۆژانى 18 تا 20ى شوبات ده‌خايه‌نێت، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، چه‌ندين ديدار و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان ده‌بێت. جێی باسە،......
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

لە باشووری هەنگاریا چەند کۆچبەرێک برینداربوون

nusar1
لە باشووری هەنگاریا، ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ ڕوویدا، کە تێیدا چەند کۆچبەرێک بە سەختی بریندار بوون، هەروەها شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە تۆمەتی قاچاخچێتی و درووستکردنی رووداوەکە، دەستگیر کرا. رووداوەی ئوتۆمبێلەکە لە باشووری هەنگاریا بووە، کە تێیدا 26 کۆچبەر و شۆفێری ئوتۆمبێلەکەش بریندار بوون و، هۆکاری ڕووداوەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئۆتۆمبێلەکە باری......
سیلایدهه‌واڵ

بەلجیکا رۆژەکانی کارکردن کەم دەکاتەوە 

KDC
بەلجیکا زنجیرەیەک یاسای نوێی کاری تێپەڕاندووە، کە گرینگترینیان کەمکردنەوەی ڕۆژانی کارکردنە بۆ 4 لە جیاتی 5 ڕۆژ، حکوومەتی بەلجیکا لە ڕاگەیاندنێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنەکە پەسەندکراوە و زنجیرەیەک دەستکەوتی گرینگ بۆ کرێکاران لە خۆدەگرێت. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بازاڕی کار لە گۆڕاندایە و لەمەودوا کرێکار دەتوانێت لە جیاتی پێنج ڕۆژ خشتەی......
سیلایدهه‌واڵ

تورکیا :ئیمام و خەتیبێک دەستدرێژی سێکسی کردووەتەسەر 10خوێندکاری منداڵی کچ

nusar1
دەستەڵاتدارانی تورکیا، بەڕێوەبەری خوێندنگایەکی ئاینی، کە ئیمام و خەتیبە، بە تۆمەتی تەحەڕووشی سێکسی بۆ سەر 10 خوێندکاری منداڵی کچ، دەستگیرکرد. دوای لێپرسینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکە لە ناوەندی ئاسایش، ناوبراو بۆ دادگای دادوەری بێلیکۆڤا، بە تۆمەتی ئیستغلالکردنی سێکسی و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان، سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا. دوور لە چاوی ڕۆژنامەنووسان،......
چالاكیسیلاید

465 کەسایەتی و نووسەر سەرۆکایەتییەکانی کوردستان لە پرسێکی گرینگ ئاگادار دەکەنەوە 

KDC
465 کەسایەتی رۆشنبیر، وێژەوان، رۆژنامەنووس، ئەکادیمی و نووسەر، لە ناوخۆ و دەرەوەی کوردستان، نامەیەکیان ئاڕاستەی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم، حکوومەتی هەرێم و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرد و، لەو دۆخە خراپەی تووشی فەرهەنگ و زمانی کوردی بووە، ئاگاداریان کردنەوە. لە نامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، له‌ هه‌رێمی كوردستاندا، ده‌زگا‌ میدیایی و ئه‌كادیمییه‌كان،......
به‌یاننامه‌چالاكیسیلاید

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکی لەسەر بڕیاری دادگای باڵا بڵاو دەکاتەوە 

KDC
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکی لەسەر بڕیاری دادگای باڵا بڵاو دەکاتەوە سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر پرسی نەوتی هەرێمی کوردستان، کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، پەیامێکیان ئاڕاستەی رای جیهانی و رێکخراوە دیموکراتییەکان کرد، کە تێیدا هاتووە، بڕیارە کتوپڕەکەی دادگاکە، بڕیارێکی نادەستووری و دەستی دەرەکی بووە، هاوکات دووپاتی دەکەنەوە، هەر گرژییەک......
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

تورکیا چالاکوانێکی سیاسی کوردی رادەستی ئێران کردۆتەوە

nusar1
چالاکوانێکی سیاسی کورد لەلایەن حکوومەتی تورکیا ڕادەستی ئێران کراوەتەوە و، لە گرتووخانەی ناوەندی ئورمیە دەست بەسەر کراوە. بە گوێرەی زانیارییەکانی هەنگاو، ناوەڕاستی لە ناوەڕاستی ئەم مانگە، چالاکوانێکی سیاسی بە ناوی سەعید میرزایی 45 ساڵ، لەلایەن وڵاتی تورکیاوە ڕادەستی ئێران کراوەتەوە، لەوێش بۆ گرتووخانەی سیاسیی ناوەندی ئورمیە گوازراوەتەوە و دەست بەسەر......
به‌یاننامه‌سیلایدهه‌واڵ

کۆچکردن بۆ ئەوروپا بەراورد بە ساڵی پار زۆر زیادی کردووە

nusar1
ئاژانسی سنووری ئەوروپا، فرانتێکس، رایگەیاند، کە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بە بەراورد لەگەڵ هەمان مانگی ساڵی 2021دا، هەوڵدان بۆ پەڕینەوەی کۆچبەرە نایاساییەکان بۆ ناو یەکێتی ئەوروپا، زۆر زیادی کردووە. ئاژانسی سنووری ئەوروپا، فرانتێکس لە وارشۆ، ڕایگەیاند، کە لە مانگی کانوونی دووەم ئەمساڵ بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو،......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

ئۆکرانیا :ڕووسیا لە پشت هێرشە ئەلکترۆنییەکانی سەر وەزارەتی بەرگری و دوو بانکی حکومییەوەیە

nusar1
کاربەدەستانی ئۆکرانیا، ڕووسیا بەوە تۆمەتبار دەکەن، کە لە پشت ئەو هێرشە ئەلکترۆنیانەن ڕۆژی سێشەممە کرانە سەر وەزارەتی بەرگری و دووبانکی حکومی. بەرپرسێکی باڵای ئاسایشی دەوڵەتی ئۆکرانیا، ڕایگەیاند سوودمەندی یەکەم لە هێرشە ئەلکترۆنیەکانی ڕۆژی سێشەممە بۆ سەر وەزارەتی بەرگری و دوو بانکی حکومی وڵاتی ڕووسیایە. هەروەها هەواڵگری ئەمەریکا ئاماژەی بەوە کردبوو،......
KDC

FREE
VIEW