KDC

Category : سیلاید

سیلایدگشتیهه‌واڵ

ئۆکرانیا بۆ گفتوگۆی بێ مەرج لەگەڵ ڕووسیا ئامادەیە

Harmn
سه‌رۆكایه‌تی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، كییڤ ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌، كه‌ به‌بێ مه‌رجی پێشوه‌خته‌ لەناوچەیەکی سنووری له‌گه‌ڵ رووسیا گفتوگۆ ئەنجام بدات، ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ ئه‌لێكسانده‌ر لۆكاشینكۆ، هاوتا بێلاڕووسه‌كه‌ی رێككه‌وتووه‌، كه‌ دانوستانه‌كان له‌نێو خاكی بێلاڕووس ئه‌نجام نه‌درێت، به‌ڵکو له‌ ناوچه‌ی چه‌می بریبیاتی سنووری نێوان ئۆكرانیا و بێلاڕووس به‌ڕێوه‌بچن. ئه‌لێكسانده‌ر لۆكاشینكۆ، سه‌رۆكی بێلاڕووس رایگەیاند،......
سیلایدهه‌واڵ

لەماوەی ساڵێکدا 5000پزیشک لە تورکیا کار بەجێدەهێڵن

Harmn
زانیارییە فەرمییەکان ئاشکرایان کردووە، کە لە ساڵی 2021دا، 5000 پزیشکی تورک کارەکانیان بەجێ هێشتووە. بە گوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی تورکیا، هەزار و 229 پزیشک خانەنشینکراون و، 4459 پزیشک لەبەر ڕۆشنایی پەتای ڤایرۆسی کرۆنا دەستیان لە کارکێشاوەتەوە. داریا ئوگور، سەرۆکی فیدراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گشتی، لێدوانی لەسەر ئەو ژمارانە دا و ڕایگەیاند،......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

ئاسمانەکانی ئەوروپا بە ڕووی فرۆکە ڕووسیەکاندا دادەخرێن

Harmn
ئەڵمانیا، بەلجیکا، ئیتالیا، لۆکسمبورگ، فەرەنسا، نەرویج و سوید، ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەرانبەر داگیرکردنی ئۆکرانیادا، ئاسمانی خۆیان بەسەر هێڵی ئاسمانی ڕووسیا داخست. وەزارەتی گواستنەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی لە کاتژمێر 14:00ی پێشنیوەڕۆوە ئاسمانی بەسەر هێڵی ئاسمانی ڕووسیا و هەموو فڕۆکە تایبەتەکانیشی داخستووە. ئیتالیا داخستنی ئاسمانی خۆی بۆ ڕووسیا ڕاگەیاند، بەبێ ئەوەی......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

وەزیری بەرگری ئۆکرانیا :بەبەرگرییەکانمان جیهانمان سەرسام کردووە

Harmn
چەند کاتژمێرێک پێش ئەوەی تانکەکانی ڕووسیا بچنە نێو شاری خارکیڤی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، کە دووەم شاری گرینگی ئەو وڵاتەیە، پارێزگاری شارەکە ڕایگەیاند، کە هێزەکانی ئۆکرانیا بە تەواوی ئەو شارەیان گرتەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە، پارێزگاری خارکیف بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز، دووپاتی کردەوە، کە ئێستا شارەکە بە تەواوی لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئۆکرانیادایە. ئەوەش......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

ئەڵمانیا بودجەیەکی 112ملیار دۆلار بۆ سوپا دابین دەکات

Harmn
ئۆلاف شولتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی بڕی 100 ملیار یۆرۆ، (112 ملیار دۆلار)ی بۆ هێزە چەکدارەکانی تەرخان دەکات، ئەوەش لەبەر ڕۆشنایی هێرشی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا دێت. شۆڵتز لە میانەی دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی ئەڵمانیادا، گوتی: “ئاشکرایە کە پێویستە بۆ پاراستنی ئازادی و دیموکراسی خۆمان، وەبەرهێنانی زیاتر لە ئاسایشی وڵاتەکەمان بکەین،......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

دوای مانگێک لە دەستگیرکردنی ئیتلاعات هونەرمەندێکی کورد ئازاد دەکات

Harmn
کاردۆخ، هونەرمەندێکی لاوی خەڵکی سەقزە و مانگێ رابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرابوو، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. بە گوێرەی هەواڵی هەنگاو، میقداد حەسەن نەژاد، ناسراو بە کاردۆخ، هونەرمەندی تەمەن 27 ساڵی خەڵکی سەقز، دوای یەک مانگ لە دەستگیرکرانی، بە دانانی بارمتەی 300 ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

هەواڵەکان لەسەر گفتوگۆی ڕووسیا و ئۆکرانیا

Harmn
هەواڵەکان لەسەر گفتوگۆی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا دیمیتری پێسکۆف، رایگەیاند، شاندی ڕووسیا و بەرپرسانی وەزارەتەکانی دەرەوە و بەرگری و نووسینگەی سەرۆک ڤلادیمیر پۆتین چوونەتە بیلاڕووس و، چاوەڕوان دەکرا، کە هاوتا ئۆکرانییەکانیان بگەنە گۆمێلی ئەو وڵاتە. میدیاکانی ڕووسیا لە زاری گوتەبێژی کرملنەوە، دەڵێن، ڕووسیا ئامادەیە دەست بە گفتوگۆ بکات و مۆسکۆش......
سیلایدهه‌واڵ

کچە کوردێکی دانیشووی سنە سزا دەدرێت

Harmn
کچە کوردێکی خەڵکی کامێران و دانیشتووی سنە، لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، سزای بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا. بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا کچێکی لاوی خەڵکی کامێران و دانیشتووی سنە، بە ناوی ئەژین ڕەحمانی 20 ساڵ، لەلایەن لقی 102ی دادگای تاوانەکانی دووی شاری بانە، بە......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

خۆپیشاندانەکان دژ بە داگیرکاری ڕووسیا لەسەر تاسەری جیهان فراوان دەبن

Harmn
لە سێیەم ڕۆژی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ڕووسیا دژ بە ئۆکرانیا ،لە زۆربەی شارەکانی جیهان خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژ بە جەنگ و هێرشی داگیرکاری ڕووسیا هاتنە سەر شەقامەکان لە واشتنی پایتەختی ئەمەریکا و لە بەردەم کۆشي سپی رەوەندی ئۆکرانی خۆپیشاندانێکی بەرفراوانی لەبەردەم کۆشگی سپی ساز کرد و بە درووشمی جۆراوجۆر پشتیوانیان......
سیلایدگشتیهه‌واڵ

وڵاتانی ڕۆژئاوا،ڕووسیا لە سیستەمی سویفت بێبەش دەکەن

Harmn
دوای چه‌ند كاتژمێرێك له‌ ده‌ستپێكردنی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر خاكی ئۆكرانیا، ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك سزای بۆ سه‌ر مۆسكۆ راگه‌یاند ،یەکێک لە سزاکان داوای لە وڵاتانی کرد کە ڕووسیا لە سستەمی سویفت بێبەش بکەن ،و جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه‌، کە رووسیا له‌ سیسته‌می سویفت بۆ مامه‌ڵه‌ داراییه‌ بانكییه‌كان دەربکرێت ئەمە دوێنێ......