KDC

Category : سیلاید

سیلایدهه‌واڵ

ئێران دوو کۆڵبەری کورد بریندار دەکات

KDC
لە کوێستانەکانی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە و کۆڵبەرێکی دیکەش لە کاتی هەڵهاتنیدا، بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە چیا، بریندار بووە. بەپێی هەواڵی ناوندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوێنێ هەینی، هێزە چەکدارەکانی رژێمی ئێران، لە سنووری بێتووشی سەردەشت، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر......
سیلایدگشتی

بەندکراوێکی سیاسیی کورد پێچەوانەی شەرع و یاسا سزای سێدارەی بەسەردا دەسەپێت

KDC
سزای سێدارەی بەندکراوێکی سیاسیی کورد نێردراوەتەدادگای جێبەجێکردنی سزاکانی کامیاران و مەترسییجێبەجێکردنی سزاکەی لەسەرە، ئەوەش لە کاتێکدایە، براکەی دەڵێ، سزاکە پێچەوانەی شەرع و یاسای وڵاتەکەیە.  دادگای سنە، پێداچوونەوەی بە پەڕاوی حەیدەر قوربانیڕەتکردووەتەوە و، سزای سێدارەی ناوبراوی بۆ ناوەندیجێبەجێکردنی سزاکانی کامیاران ناردووە، حەسەن قوربانی برایشی دەڵێ، مەترسی لەسێدارەدانی براکەی هەیە، کە پێچەوانەی شەرع و یاسای وڵاتەکەشە. حەسەن قوربانی برای حەیدەر قوربانی رایگەیاندووە،ئەوان بە پێی ماددەی ٤٧٧ داوایان لە دیوانی بەرزیئێران کردووە، کە سەپاندنی سزای سێدارە بە سەرحەیدەر قوربانی، پێچەوانەی شەرع و یاسایە، بەڵام دادگا پەڕاوەکەیان بە مەبەستی پێداچوونەوەگەڕاندبووەتەوە دادگای شاری سنە. حەسەن قوربانی ئاماژەی بەوەشداوە، کە وەک برایناوبراو، سەردانی دادگای سنەی کردووە و، ئەوانیشگوتوویانە داواکاری ئەوانیان ڕەتکردووەتەوە و، سزای لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانییان بۆ ناوەندیجێبەجێکردنی سزاکانی کامیاران ناردووە. جێگای باسە وەک براکەی باسیکردووە، ڕۆژیچوارشەممەی رابردوو، سەردانی ناوەندی جێبەجێکردنیسزاکانی کامیارانی کردووە و، ئەوانیش پشتڕاستیانکردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە، کە بە زوویی سزاکەی بۆگرتووخانەی ناوەندی سنە دەنێرن و سزای سێدارەیلەوێ جێبەجێ دەکرێت...
سیلایدهه‌واڵ

ئۆپەراسیۆنی دەربازكردنی كارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە كابوڵ دەست پێدەکات

KDC
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا، دەڵێ،ئۆپەراسیۆنی دەربازكردنی كارمەندانی باڵیۆزخانەیوڵاتەكەی لە كابوڵ دەستی پێكردووە و، جەختیش دەکاتەوە، کە سەربازەكانیان وەڵامی هەر هێرشێكدەدەنەوە ئەگەر بكرێتە سەریان. جۆن كێربی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،سێ بەتالیۆنی سوپای وڵاتەكەی بەڕێكەوتوون بۆدەربازكردنی كارمەندانی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەیان لە کابوڵ، لە سەرەتای هەفتەی دابێ دەست بەئۆپەراسیۆنەكە دەكەن، کە نزیكەی سێ هەزار سەرباز دەبن و رێوشوێنی پێویستی ئەمنی لە كابوڵ دەگرنە بەر،جەختی لەوەش كردەوە، کە یەكە سەربازییەكان بەمەبەستی ئەنجامدانی پرۆسەی دەربازكردن نێردراون و،مافی بەرگری لە خۆكردنیان لە بەرانبەر هەر هێرشێكداهەیە و، وەڵامی هەر جۆرە پەلامارێك دەدەنەوە. كێربی باسی لەوەشكرد، ماوەی ٢٠ ساڵ ئەمەریكاهەموو پشتیوانییەكی حكوومەت و هێزە ئەمنییەكانیئەفغانستانی كردووە، ئیدی پێویستە حكوومەتی وڵاتەكەرژدی لە بەرەنگاربوونەوەی تاڵیباندا نیشان بدەن...
چالاكیسیلاید

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەردانی نووسینگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سوید دەکەن

KDC
ناوەندی ڕەوەندی کورد لە سوید سەردانی نووسینگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد و، پرسی کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان و پەیوەندی لەگەڵ پارتە سویدییەکان تاوتوێ کران. دوێنێ هەینی رێککەوتی ١٣ی٨ی٢٠٢١ ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە_سوید، کە پێکهاتبوون لە ئیسماعیل کامیل و جەمیلە حەسەن خەلی و عەزیز ئەلیش، سەردانی نووسینگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان......
به‌یاننامه‌سیلاید

کەسوکاری کۆچبەرێکی نادیار داوای هاوکاری دەکەن

KDC
کەسوکاری کۆچبەرێکی کورد بێ سەروشوێ، داوا دەکەن سۆراخی کوڕەکەیان بکرێ و هەرکەسێکیش زانیاری هەیە، ئەوا ئاگادارییان بکەنەوە. وەک لە داواکارییەکەی خانەوادەی گەنجەکەدا هاتووە، گەنجێکیان بە ناوی هاوبەش خالید عوسمان، کە دانیشتووی شاری سلێمانین، لە رێککەوتی ١٢ی٧ی ئەمساڵ بە مەبەستی چوونە هەندەران بە ڕێکەوتووە و، بەڵام رۆأی ٢٢ی٧ بەلەمەکەیان لە نێوان......
سیلایدهه‌واڵ

بکوژانی خانمە پاڵەوانە کوردەکەی کەرکووک دەستگیر دەکرێن

KDC
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركووك ئەو كەسانەی ئاشكراكرد، كە تێوەگلاون لە كوشتنی خانمە کوردەکەی یاریزانی بەرزكردنەوەی قورسایی، ئاماژەشیان بەوە داوە، کە یەكێ لە دەستگیركراوەكان بەشداری مەراسیمی بەخاك سپاردنەكەیدا ئامادە بووە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركووك، لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەووەتەوە، دوای لێكۆڵینەوە لە وردەكاری چۆنییەتی تەقەکردن لە خانمە یاریزانی کوردی کەرکووک، میدیا تەیب، تیمی لێكۆڵینەوە لە......
چالاكیسیلاید

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەکەن

KDC
ئەمڕۆ ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤیان کرد و، لە لایەن ھەریەکە لە سەرۆکی دەستە و، بەڕێوەبەری گشتیی بەشی یاسا، پێشوازی کران و کۆمەڵێ پرسی گرینگ تاوتوێ کران و بڕیاریش درا پەیوەندی و هەماهەنگی باش لە نێوان ناوەندی ڕەوەندەکە و دەستەکەدا بەردەوام بێت. ئەمڕۆ پێنج شەممە......
سیلایدگشتی

شاندێكی وەزارەتی بەرگری عیراق و پێشمەرگە کۆبونەوە

KDC
شاندێكی وەزارەتی بەرگریی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە لە كۆبوونەوەدان. ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندێكی وەزارەتی بەرگری، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق و نوێنەرانی وەزارەتی پێشمەرگە كە لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراقن لە بەغدا، سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە و لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە دەست بە خولێك و گەڕێكی......
سیلایدهه‌واڵ

سلێمانی سێ تۆمەتبار بە مامەڵەكردن بەدراوی ساختەوە دەستگیرکران

KDC
پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری بەتۆمەتی مامەڵەكردن بەدراوی ساختەوە لە دوو چالاکی جیاجیادا راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، رۆژی 7/8/2021، چەند خاوەن دووكانێك بنكەی پۆلیسی سەرایان ئاگادار كردەوە كە لەكاتی مامەڵەكانیاندا پارەی ساختەیان دراوەتێ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەو بەدواداچونەكانی دەستپێكردو گومان خرایە سەر دوو تۆمەتبار، توانرا......
چالاكیسیلاید

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەردانی میری ئێزدیان و باباچاویش دەکەن

KDC
ئەمڕۆ ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە، سەردانی هەریەکە لە میری ئێزدیان و پەرستگای لالش و باباچاویشیان کرد، ئامانجی سەردانەکەش خستنە ڕووی کاروبار و سیاسەتی کاری ناوەندەکە بوو، کە بێ جیاوازی ئایینی و سیاسیی کار بۆ بەرژەوەندی کورد دەکات. ئەمڕۆ چوارشەممە رێککەوتی ١١ی٨ی٢٠٢١ هەریەکە لە کەژاڵ دەروێش بەرپرسی پەیوەنییە گشییەکانی ناوەند......