KDC

Category : سیلاید

سیلایدهه‌واڵ

سەرچاوەی سەرەکی ئاوی چیای شنگال وشک دەبێت

KDC
بەهۆی بێبارانی و بەرزی پلەكانی گەرماوە، كانی پیرا خای، گەورەترین و سەرەكیترین سەرچاوی دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی چیای شنگال وشك دەبێت، ئەوەش زیانی بە هاووڵاتیان و كشتوكاڵی ناوچەكە دەگەیەنێت. لە كۆتاییەكانی مانگی رابردوودا، كانی پیرا خای لە چیای شنگال، بە تەواوی وشكبووە، كە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و كشتوكاڵی چەند گوندێكی چیاكە......
سیلایدگشتی

قاسم ئەعرەجی: کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا بۆ رێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتن دەگەڕێتەوە

KDC
راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق دەڵێ، کشانەوەی هێزی وەڵامدانەوەی خێرای هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە وڵاتەکەی، بۆ رێککەوتنی نێوان عێراق و ئەمەریکا دەگەڕێتەوە و، پێشوازیش لەو هەنگاوە دەکەن. قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیعێراق، لە تویتەری خۆیدا نووسیویەتی، کە پێشوازی لەبڕیاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ کشانەوەی هێزیوەڵامدانەوەی خێرا ناسراو بە OTH لە عێراق دەکەن، هەروەها بڕیارەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕیدژی داعش، بۆ رێککەوتنی نێوان بەغدا و واشنتندەگێڕێتەوە، کە ئەویش کشانەوەی سەرجەم هێزەشەڕکەرەکانە تا کۆتایی ئەمساڵ. 7ی ئاب هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعشلە عێراق و سووریا، رایگەیاند، هێزی تایبەتیوەڵامدانەوەی خێرا، ناسراو بە OTH کە هێزێکیئاسمانی بو بۆ پشتیوانی ئۆپەراسیۆنەکانی دژیداعش،  لە عێراق کشایەوە و گەڕایەوە بۆ بنکەیسەرەکی خۆی لە کوەیت....
سیلایدهه‌واڵ

هاووڵاتییەکی دیکەی بۆکان دەستگیر دەکرێت

KDC
کەسێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی وەستا عەلی عەزیز زادە، لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکانەوە دەستگیر دەکرێ و تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردن و شوێنی دەستبەسەرییەکەیشی دیار نییە.ا بەپێی راپۆرتی پەیامنێری چاونیوز، لە شاری بۆکان،هێزێکی زۆری ئیدارەی ئیتڵاعات کاتژمێر ٤یبەرەبەیانی رۆژی چوارشەممەی هەفتەی رابردوو،هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی وەستا عەلی عەزیز زادە ودەستگیریان کردووە. هێزەکانی ئیتڵاعات لەگەڵ دەستگیرکردنی وەستا عەلی،دەستیشیان بەسەر کۆمەڵێ کەلوپەلی ناوبراودا گرتووە،وەک موبایل و کۆمپیوتەر و لاپتۆپی ماڵەوەیان و لەگەڵخۆیان بردوویانە. وەستا عەلی عەزیز زادە، کە سەروو ٥٠ ساڵی تەمەنە،کەسێکی جووتیارە و، پاش ١٠ رۆژ لە گیرانی، سەرەڕایهەوڵ و بەدواداچوونی کەسوکارەکەی، تا ئێستا رووننییە هۆکاری دەستگیرکردنەکەی چییە و لەکوێش بەندکراوە...
سیلاید

نەخشەیەکی ئەندازیاری سەردەمی بابلییەکان دەدۆزرێتەوە

KDC
زانایەكی ماتماتیكی ئوسترالی، نەخشەیەكی ئەندازیاری لەسەر خشتێكی قوڕینی كۆنی بابلی دۆزیوەتەوە، كە مێژووەكەی بۆ 3700 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. ئەو خشتە قوڕینە بە ئێس ئای 427 ناسراوە و، نەخشەیەكی لەسەرە تایبەتە بە پێوانەكردنی رووبەرێك زەوی، مێژووی ئەو خشتە قوڕینە بۆ 1600 – 1900 ساڵی پێش زایینی دەگەڕێتەوە، کە لە كۆتاییەكانی......
سیلایدگشتی

کازمی، ئەردۆغان بانگهێشتی کۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عێراق دەکات

KDC
مستەفا کازمی بە مەبەستی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عێراق، کە بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە لە بەغدا بەڕێوەبچێت، بانگهێشتی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیای کرد بۆ ئەوەی سەردانی بەغدا بکات. وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ یەک شەممە فوئاد حسین، وەزیری دەرەوە سەردانی تورکیای کردووە و نامەیەکی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی رادەستی......
سیلایدهه‌واڵ

بریکارێکی پێشووی وەزارەتی نێوخۆی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایکرد

KDC
بریکارێکی پێشووی وەزارەتی نێوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە ماوەی 14 ساڵ بریکاری وەزارەتەکە بوو، بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. ئەمڕۆ شەممە 7/8/2021، فایەق تۆفیق، بریکاری پێشووی وەزارەتی نێوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە تەمەنی 88 ساڵیدا و بە ھۆی نەخۆشییەوە، کۆچی دوایی کرد. فایەق تۆفیق ساڵی 1933 لە سلێمانی لە دایکبووە......
سیلایدگشتی

تاڵبیان پایتەختی دووەم ویلایەتی ئەفغانستانی کۆنترۆڵ دەکات

KDC
ئاژانسی بی بی سی لە چەند سەرچاوەیەکی دەستەڵاتی ئەفغانستانەوە بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ شەممە چەکدارانی تاڵیبان، شاری شبەرغانی پایتەختی ویلایەتی جۆزجانیان لە باکووری وڵاتەکە کۆنترۆڵکردووە، ئەوەش دەبێتە دووەم پایتەختی ویلایەتەکانی ئەفغانستان، کە لە ماوەی کەمتر لە 24  کاتژمێردا بەبێ رووبەڕوو بوونەوە لە لایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆڵ دەکرێ. ئاژانسەکە لە هەواڵێکدا باسی لەوەشکردووە، دووەمین پایتەختی......
سیلایدگشتی

وەزیرێکی پێشووی عێراق: سەدر دەگەڕێتەوە نێو هەڵبژاردن و کورسییەکانی کەم دەکەن

KDC
وەزیری وەزرش و لاوانی پێشووی عێراق و سەرۆكیحیزبی یەكێتیی ئیسلامی توركمانەكانی عێراق دەڵێ، تا ئێستاش ركابەری هەڵبژاردن بەهێزە و پێشبینیش دەكارەوتی سەدر بگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردن. جاسم محەمەد جەعفەر، رایگەیاندووە، کە تا ئێستاشركابەری هەڵبژاردن لە لایەن لایەنە گەورەكانەوە بەهێزە،دەنگەكانی بایكۆتكردن زۆر گەورە نین، هۆكاریداواكردنی دواخستنی هەڵبژاردنیش لە لایەن چەندلایەنێكەوە ئەوەیە، كە هیچ كاریگەرییەكیان لە هەڵبژاردندا نییە. ئاماژەی بەوەشداوە، بە بۆچوونی ئەو، هەڵبژاردن لە كاتی دیاریكراودا ئەنجام دەدرێ، هەروەها پێشیوایەرەوتی سەدر دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریكردن و زۆرترینكورسیش بە دەست ناهێنێت، چونكە ئەو گۆڕانكارییەنوێیانەی درووست بوون، كاریگەرییان لەسەر رەوتەكەدرووست كردووە، وەك ئیدارەدانی وەزارەتەكان بە تایبەتی كارەبا و تەندرووستی. ئەو وەزیرەی پێشوو دەشڵێت، تا ئێستاش سەدرییەكانكاریگەرییان هەیە، بەڵام لەوانەیە 10% بۆ 20%یكورسییەكانیان لە دەست بدەن، دەوڵەتی یاساش كەمالكی سەرۆكایەتی دەكا، بارودۆخیان باشتر بووە لەپێشتر و كورسییەكانیان زیاد دەكەن بۆ 40 كورسی،هەروەها لایەنگرانی فەتحیش لە نێوان خۆیان دابەش بوون، بۆیە ئەو سێ‌ تەیارە و تەیاری عێراقیون، لەوانەیە30 بۆ 35 كورسی بە دەست بهێنن، یەكلاكەرەوەن لەهەڵبژاردنی داهاتوودا...
سیلایدهه‌واڵ

بە هۆی دەستبەسەرکردنی بارمتەکەی سزادراوێکی کورد مان لە خواردن دەگرێت

KDC
قادر محەممەدزادە، بەندکراوێکی سیاسی کوردە، کە سەرقاڵی تێپەڕاندنی سزای ٢٠ ساڵ بەندکردنەکەیەتی لە گرتووخانەی ناوەندی یەزد، ٨ رۆژە مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، قادر محەمەدزاده، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی بۆکان، کە ئێستا لە کاتی تێپەڕاندنی شازدەهەمین ساڵی سزای بەندکردنەکەی خۆیەتی لە بەندیخانەی ناوەندی یەزد، لە هەفتەی پێشووەوە......
سیلایدهونه‌ری

هونەرمەندێکی خەڵکی سلێمانی کۆچی دوایی کرد

KDC
ئەمڕۆ شەممە، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، عومەر رەزا، لە شاری سلێمانی و لە تەمەنی ٧٩ ساڵیدا بەهۆینەخۆشییەوە كۆچی دواییكرد. عومەر رەزا، خاوەنی چەندین گۆرانییە و خزمەتێكیزۆری بە هونەری كوردی گەیاندووە، دوای ململانێ لەگەڵنەخۆشییەكەی گیانی لەدەستدا. عومەر رەزا، ساڵی ١٩٤٢ لە گەڕەكی چوارباخی شاریسلێمانی لە دایكبووە و یەكێ لەو گۆرانییانەی، كەناوبانگێكی زۆر پەیداكردووە، بە ناوی “هاتم هاتم” بووە.  بەرهەمە دیارەكانی عومەر رەزا، ئەمانەبوون: -١هاتم هاتم / لە ئاواز و هەڵبەستی / ع،ع، شەونم -٢ پەڵپ و بیانووم پێ مەگرە / لە ئاواز و هەڵبەستی / ع،ع، شەونم -٣ لەیارەوە / ئاوازی / نەجاتی عەبدە…. هۆنراوەی / ئەحمەد هەردی -٤ گوڵاڵەی ژیان / ئاوازی / ولیەم یوحەننا -٥ یاری چاوكاڵ / ئاوازی / لەتیف حەمدی -٦ گۆرانی ئەڵێم وەك ساماڵ / ئاوازی / لەتیف حەمدی -٧ بۆتۆیە دڵ بۆتۆیە / لە ئاواز و هەڵبەستی / شەماڵسائیب ٨- تاكەی تاكەی / لە ئاواز و هەڵبەستی / شەماڵ سائیب ...