KDC

Category : سیلاید

سیلایدهه‌واڵ

ئێران: سزای بەسەر رۆژنامەنووسێکی کورددا دەسەپێنێت

KDC
چەند رۆژی رابردوو، دەزگای قەزایی شاری سنەیکۆماری ئیسلامی ئێران، رۆژنامەنووس و چالاکێکیتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بە دوو ساڵ و ٦ مانگ بەندکردنو لێدانی ٩٠ قامچی سزا دا. بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی رۆژانی ڕابردوودا، مورتەزا حەق بەیان،رۆژنامەنووس و چالاکی تێلێگرامی خەڵکی سنە، لە لایەنلقی ١٠٤ی دادگای تاوانەکانی سنە، بە تۆمەتی بێرێزیکردن بە بەرپرسانی پارێزگای سنە و بڵاوکردنەوەیبەڵگەنامە حکوومییەکان، سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگبەندکردن و لێدانی ٩٠ قامچی و، پێبژاردنی ١٠ ملیۆنتمەنی بە سەردا سەپێندرا. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو بە هۆی بەڕێوەبردنی کەناڵیتێلگرامیی ئەعمەک، ئاشکراکردنی گەندەڵی بەرپرسانیپارێزگای کوردستان، دەستبەسەر کرابوو. ئەم چالاکە کوردە، زستانی رابردووش لە دۆسییەیەکیدیکەدا و، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە،بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی حکوومەت، سزای ٣ مانگبەندکرانی بە سەردا سەپابوو...
سیلایدگشتی

لە تاران بە فەڕمی ئاڵای كوردستان هەڵدەکرێت

KDC
ئەمڕۆ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی تاران و لە مەراسیمی پێشوازیكردن لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بۆ یەکەمجار بە فەرمی ئاڵای كوردستان هاوشانی ئاڵای ئێران هەڵكرا. ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە تارانی پایتەختی وڵاتی ئێران و، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێراندا كۆدەبێتەوە، وێڕای بەشداریكردنی لە رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی ئیبراهیم رەئیسی وەك......
سیلایدهه‌واڵ

گەشتەکانی نێوان عێراق و بەلاڕووس رادەگیرێن

KDC
بەهۆی قاچاخچێی و چوونی پەنابەرانی عێراقی بۆ بەلاڕووس، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی بەغدا و فڕۆکەخانەی مینسکی پایتەختی ئەو وڵاتە، راگیران. ماڵپەڕیRTی رووسی بڵاوی کردووەتەوە، کە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان بەغدا و مینسک، لە لایەن دەستەڵاتدارانی عێراقییەوە تا کاتێکی نادیار، راگیران. راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە بەغداوە بۆ بیلاڕووسیا، دوای ئەوە دێت، کە......
سیلایدگشتی

لەم وڵاتە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک سەرۆککۆمار پێشوازی لێ دەکرێت

KDC
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەشداری مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆککۆماری ئێران دەکات و، دواتریش لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبوونەوە ئەنجام دەدات. عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە، کە ئەمڕۆ کاژمێر ٥ی ئێوارە مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆککۆماری ئێران بەڕێوەدەچێت و، لە لایەن......
سیلایدگشتی

زیقار: کاروانێکی هاوپەیمانان دەکرێتە ئامانج

KDC
کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەر بە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، لە پارێزگای زیقاری باشووری عێراق کرایە ئامانج. ئەمڕۆ چوارشەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، کە بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەر بە ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتیی زیقار تەقیوەتەوە و، بە گوتەی سەرچاوەکە تەقینەوەکەوە،......
سیلایدگشتی

ئیسرائیل هەڕەشە لە کۆمارى ئیسلامى دەکات!!!

KDC
نەفتالى بینیت سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل دوێنێ سێشەممە رایگەیاند:▫️ سەردەمى دانیشتن بە ئیسراحەت لە تاران کۆتایی هات▫️ کار دەکەین بۆ کۆکردنەوەى جیهان دژ بە کۆمارى ئیسلامى▫️ لەگەڵ ئەوەشدا دەزانین چۆن بە تەنها کار بکەین.▫️ ئێران دەزانێت کە باجى هەڕەشەکردن لە ئاسایشى ئێمە چییە؟!▫️ واشنتنیش لەگەڵ دەوڵەتەکانى ناوچەکە و دونیا، خەریکى دیاریکردنى......
سیلایدگشتی

بزانە دەوڵەتی یاسا پێی وایە ئەمجارە سەرۆککۆمار بۆ کێ دەبێ

KDC
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، هەڵوێستی خۆیلە بارەی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی سەرۆککۆمار و سەرۆکیپەرلەمان، لە نێوان کورد و شیعە راگەیاند و دەڵێ، کە بۆقۆناغی داهاتوو دۆخەکە وەک ئەوەی ئێستا بەردەوامدەبێت. نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ئەو قسانەی لە بارەی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستەکانی سەرۆککۆمار وسەرۆکی پەرلەمان دەکرێت لە نێوان کورد و سوننە،راست نییە و، پێیوانییە ئەوە بکرێت. تەنانەت ئەگەرخواست و ویستی کەس و لایەنێکی دیاریکراویشهەبێت، بەڵام ئەوە ناکرێت، بەهۆی ئەوەی لایەنەکەی دیکەئەو خواستەی نییە. نووری مالیکی  پێشیوایە، ئێستا ئەو گۆڕانکارییەسەختە و پاڵشتییەکی دەستووری نییە، بەڵام بووەتەنەریتێک، هەروەک ئەوەی لە لوبنان هەیە، لەگەڵ ئەوەیهیچ پاڵپشتییەکی دەستووری نییە، بڵێت تەنیا دەبێتمارۆنییەک ببێتە سەرۆککۆماری لوبنان، سوننەسەرۆککوەزیران و شیعە سەرۆکی پەرلەمان بێت، لەدەستووردا شتێک نییە بەوەی سەرۆککۆمار دەبێت کوردبێت و سەرۆکی پەرلەمان سوننە و سەرۆکی حکوومەتشیعە بێت، بەڵکو وەک نەریتێکی لێهاتووە و ناتواندرێتلەو دۆخەی تێیدا دەگوزەرێت ئەو هاوکێشەیە ئاوەژووبکەنەوە. مالیکی جەخت لەوەدەکاتەوە، کە لە قۆناغی داهاتووشدادۆخەکە وەک ئەوەی ئێستا دەمێنێتەوە، سەرۆکوەزیرانشیعە دەبێت، لەبەرئەوەی زۆرینە پێکدەهێنن، سەرۆکۆمارکورد و سەرۆکی پەرلەمان سوننە دەبێت.  مالیکی پێشی باشە کە پۆستەکان بەم شێوە بمێنێتەوە،تا هیچ دۆخێکی خراپ درووست نەبێت، تەنیا ئەگەرلایەنەکان بخوازن...
سیلایدهه‌واڵ

سوپای تورکیا خێزانێکی کورد کۆمەڵکوژ دەکەن

KDC
به‌هۆى تۆپێكى تانكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانى توركیاوه‌، خێزانێكىكورد كۆمه‌ڵكوژكران ‌و میدیاى رۆژئاواى كوردستانیشزانیارى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ ئاشكراده‌كات. به‌گوێره‌ى میدیاى رۆژئاواى كوردستان، ئه‌مڕۆ گوندىسه‌فاویه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژهەڵاتی ناوچەی عه‌ین عیسا، له ‌لایه‌ن سوپاى توركیا و له رێگه‌ى تانكه‌كانیانه‌وه‌ بۆردومانكراوه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ ته‌واوى خێزانێك گیانیان له ‌ده‌ستداوه. ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌، کە چوار ئه‌ندامى خێزانێككۆمه‌ڵكوژكراون ‌و ت ائێستاش چاره‌نووسى دایك‌ ومنداڵێكی ‌هه‌مان ئه‌و خێزانه‌ نازاندرێت، به‌ڵام ته‌رمىباوكه‌كه،‌ كه‌ ته‌مه‌نى 54 ساڵه‌ له‌گه‌ڵ سێ كچه‌كه‌ى به‌ناوه‌كانى شیاز، مونا، هودا دۆزراونه‌ته‌وه. ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ سوپاى توركیا رێگه‌ی (ئێم4)یان لە عەین عیسا و ناوچەى شەرای عەفرین كردۆته‌ ئامانج ‌وبۆردوومانى به‌ردوامى ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كه‌ن...
سیلایدهه‌واڵ

رێژەی بێکاری لە سنە دووبەرانبەری کۆی گشتی ئێرانە

KDC
لە نێوان ١٠ پارێزگای ئێران کە زۆرترین رێژەیبێکارییان هەیە، ٦ پارێزگای سنووری پێشەنگن و، لەوناوەشدا پارێزگای سنە پلەی یەکەمی تۆمار کردووە و،ئەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان بە رێژەی بێکاری٢٠ لە سەدایە و، خرابترین بارودۆخی بێکاری لە کۆیگشتی ئێراندا هەیە. بەپێی ئامارێکی نوێی دامەزراوە ئابوورییەکانی رژێمیکۆماری ئیسلامی، لە ماوەی چەند ساڵی رابردووداپارێزگای سنە لە بواری رێژەی بێکاریدا، هەمووکاتلەنێو لیستی ٥ پارێزگای یەکەمی ئێراندا بووە، ئەمە لەحاڵێکدایە کە بەرپرسانی پارێزگاکە ساڵانە باس لەپەردەلادان لە دەیان گەڵاڵەی ئابووری و چاکسازی سنەدەکەن. بەڵێنە پووچەڵەکانی بەرپرسانی پارێزگا لە لایەک ودرۆکانی بەرپرسانی رژێمیش لە لایەکی دیکەوە،کارێکیان کردووە، کە خەڵک بەم وادە و بەڵێنانە بێ ‌هیواببن و بۆ دابینکردنی پێداویستی رۆژانەی ژیانی خۆیان،روو لە کاری پڕ مەترسیدار وەکوو کۆڵبەری بکەن. شایانی باسە ناوچە کوردستانییەکان، سەرچاوەی کانزاو ئاو و خاکی بەپیت و زۆر سەرچاوەی سرووشتیدیکەن، کە بە سەرمایەگوزاری لەم بەشانەدا، دەکرێ نەکتەنیا کێشەی بێکاری لاوانی کورد چارەسەر بکرێت،بەڵکو دەکرێ دەرفەتی کار بۆ سەدان هەزار کەسی دیکەلە ئێرانیش دابین بکرێت...
سیلایدهه‌واڵ

تەقینەوەیەک دیمەشق دەهەژێنێت

KDC
به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریای هه‌ژاند و قوربانی لێكه‌وته‌وه‌. ئاژانسی هەواڵی سانای سه‌ر به‌ حكوومه‌تی سووریا بڵاویكرده‌وه، کە ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشەممە، له‌ ناوچه‌ی مه‌ساكن ئه‌لحه‌ره‌سی رۆژئاوای دیمه‌شق بووه‌، تێیدا پاسێكی سه‌ربازی  سووپا كراوه‌ته‌ ئامانج. ئەو ئاژانسەی حکوومەتی سوریا ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە به‌ پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، تا ئێستا......