KDC

کۆبوونەوەی دووەمی ڕێکخراوی پزیشکانی کوردستان لە دیاسپۆرا ئەنجامدرا

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەی دووەمی رێکخراوی پزیشکانی لە دیاسپۆرا ئەنجامدا، کە تێیدا لیژنەی ئامادەکاری و پێداچوونەوە بەو ڕەشنووسەی بەرنامەی کار و ڕێکخستنی پزیشکانی کورد لە دیاسپۆرا کاری لەسەرکرا.

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەی دووەمی رێکخراوی پزیشکانی لە دیاسپۆرا ئەنجامدا، کە تێیدا لیژنەی ئامادەکاری و پێداچوونەوە بەو ڕەشنووسەی بەرنامەی کار و ڕێکخستنی پزیشکانی کورد لە دیاسپۆرا کاری لەسەرکرا و، بەوردی خاڵ و بەندەکانی ئەو ڕەشنووسە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و، پێشنیار و سەرنجەکانیش بەھەند وەرگیران.

جێی باسە، دواتر بڕیاردرا لەگەڵ ئەم ڕاگەیەندراوە، ئەو ڕەشنووسە ڕەوانەی ئەو پزیشکە کوردانە بکرێت، کە لە دەرەوەی وڵاتن و، دەیانەوێت لەژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانیدا ببنە کۆکەرەوەی پزیشکانی کورد و، لەڕێگای ئەم ڕێکخراوە تایبەتە جیھانییەوە، خزمەتی زیاتر بە کۆمەڵگای کوردی لە ھەرکوێی ئەم دونیادابێت بکات، هاوکات بتوانێ ھێزێکی زانستی پزیشکی بەھێز دروست بکات و، ببێتە پردێکی دروست و خێرا لە نێوان دەرەوە و ناوەوەی کوردستان.

___

کازاخستان: کۆمەڵەیەکی سەر بە کۆنفدراسیۆن لەلایەن سەرۆککۆماری ئەو وڵاتەوە خەڵات دەکرێت

Harmn

بەلجیکا: کۆنفیدراسیۆن بەشداریی ئاهەنگی ساڵانەی کولتوری Nomade کرد

Harmn

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ڕێزی لە کارامەیەکی گۆگڵ گرت

Harmn