KDC

دیداری نوێنەری كۆنفدراسیۆن لەگەڵ پارێزەرو ڕاوێژكاری سەرۆك ترەمپ

مستەر كورد نوێنەری كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی لە ئەمریكاو كەنەدا، لە نزیكەوە چاویكەوت بە ئەلینا حەببە پارێزەرو ڕاوێژکاری دۆناڵد ترامپ.
لەو دیدار باس لە پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئەمریکاو رۆڵی بەرزی پێشمەرگە لە شەری دژ بە تیرۆردا کرا.
هەروەها تیشک خرایە سەر ڕۆڵی لاوازی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست کە بۆتە هۆکاری ناسەقامگیری زیاترو پەرەسەندنی میلیشاکانی دەرەوەی یاسا کە پتر ئێران دنەدەرو پشتیوانی سەربازی و دارایان لێدەکات بۆ ئاڵۆزی و ناسەقامگیری و کردەوەی تیرۆریستی…
مستەر کورد داوای لە راوێژکارەکەی ترەمپ کرد کە پێویستە لەم بوارانەدا زانیاری ورد بە ترەمپ بگات و لە ئەگەری هەڵبژاردنەوەیدا بە سەرۆکی ئەمریکا، پێویستە واشنتن سیاسەتێکی کاراو هەمەلایەنە لە ناوچەکەدا بگرێتەبەر
ئەلینا حەببه،‌ پارێزەر و ڕاوێژکاری دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ٢٠٢٤ی ئەمریکادا، لای خۆیەوە وێرای بەرزنرخانی ڕۆڵی کوردستان لە ناوچەکەدا باسی لەوە کرد ئەگەر دۆناڵد ترامپ ببێتەوە بە سەرۆکی وڵاتەکەی، سەرجەم ئەو کێشەو قەیرانانەی لە سێ ساڵ و نیوی ڕابردوو لە سەردەمی ئیدارەی بایدن ڕوویان دا چارەسەردەکرێن و شکۆو رێز بۆ ئەمریکا دەگەرێتەوەو واشنتن لە هەموو بوارەکاندا هەوڵدەدا دەورێکی سەرەکی و یەکلاکەرەوە ببینێت

___

هاوپەیمانی فەتح داوای سزادانی قورسی ئەو کەسانە دەکا، کە داوای ئاساییکردنەوە پەیوەندی نێوان عێراق و ئیسرائیل کردووە

KDC

جەنگی ئۆکرانیا: چەند موشەکێک ئاراستەی لڤیڤ کران

Harmn

لەساڵی 2021نزیکەی 50هەزار کۆچبەر بە ئارەزووی خۆیان بۆ وڵاتەکانیان گەڕاونەتەوە

Harmn